سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دكتۆر بەرزان محەمەد: زۆربەی ئەو تەرمانەی دێتە دادپزیشكیەکەی سلێمانی، هۆی مردنەكەیان ڕووداوی هاتوچۆیە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

دکتۆر بەرزان محەمەد، یەكێكە لە كۆنترین كارمەندەكانی پەیمانگای پزیشكیی دادوەری لە شاری سلێمانی ‌و ماوەی زیاتر لە بیستوپێنج ساڵە كاری توێكاری دەكات بۆ ئەو مردووانەی كە بە ڕووداوی جۆراوجۆر گیانیان دەرچووە و دادگا و پۆلیس، تەرمەکەیانی ڕەوانەی دادپزیشکی كردووە. لەم چاوپێكەوتنەیدا بۆ

تەرم دەكات”.

  • بۆچی مەبەستێك دوای مردنی كەسێك، تەرمەکەێ توێكاری دەكرێت؟
    توێكاری بۆ ئەو حاڵەتە دەكرێ كە مردنەكە گومانی تێدا بێ و، دادوەرەوە داوای روونکردنەوەی کردبێ؛ کە پرسیارمان ئاراستە دەكرێت، لەسەر بنەمایەكی پزیشكی وەڵامی پرسیار و داواكاریەكە دەدەینەوە.
  • جۆری مردنەكان كە دەیهێننە لای ئێوە چین؟
    هەر مردنێ، گوماناوی بێ، دەینێرنە لامان؛ سەرەتا پەڕاوی لێكۆڵێنەوەیان لەلایەن لێكۆڵەرەوەوە بۆ كراوەتەوە، لەسەر بنەمای ئەو لێكۆڵینەوانەوە پرسیارە پزیشكیەكانمان ئاراستە دەكرێت؛ هەیە خنكاوە ‌یان پێكراوە، یان كەسوكار گومانیان هەیە لە مردنەكەی، یان مردنی لەناكاو و كوتوپڕ دەگرێتەوە”.
  • زۆرترین هۆی مەرگ كامانەن؟
    هۆی مردن، ساڵ بۆ ساڵ فەرقی هەیە؛ بۆ نموونە لە بەرای ٢٠١٠وە زیاتر ڕووداو و حاڵەتی مردن بە هۆی سووتانەوە بوو، بەڵام ئێستا فرەتر بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل، گیان دەسپێرن”.
  • توێكاریکردنی تەرم كاری تێ نەکردووی؟
    بێگومان توێكاری تەرم بە هەردوو لایەنەکەدا، ئەرێنی و نەرێنی، كاری تێم کردووە؛ نەرێنیەكە زیاتر جۆری ڕووداوەكانە كە زۆر ئازاربەخشن بەتایبەت ئەو ڕووداوانەی لە كۆمەڵگای كوردیدا نەخوازراون، بەڵام لە ڕوانگەیەكی دیكەشەوە دەتوانین بڵێین توێكاری وات لێ دەكا ڕەوت بكەیت بۆ ژیانێكی سادە و ساكاری ڕۆژانە؛ هەمیشە ئارام بیت، هەست بە خۆت بكەی كە هەمیشە بەتەنگ كۆمەڵگاكەتەوە بیت، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ پاداشتێك بكەی، هەرچەندە تووشی ڕەخنەیش دەبینەوە. هەموو كارەكانی ئێمە بە نووسراوە؛ نووسراوی شەست ساڵی ڕابردوومان لایە و پارێزاروە.”
  • ئەو تەرمانەی كە خاوەنیان نیە یاخود نەناسراون چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن؟
    بابەتی تەرمی بێخاوەن، بێگومان بە یاسا ڕێك خراوە و، بەپێی یاسای پزیشكی دادوەری تا ماوەی دوو مانگ لە ئەستۆیی ئێمەدا دەبێ، پاشا دوو مانگ لە رێگەی نووسراوێكەوە داوا لە دادوەری لێكۆڵەر دەكرێت کە ماوەی پاراستنی فڵانە تەرم، تەواو بووە، تکایە فەرمان بكەن؛ ئەوكات ئەوانیش بە نووسراو ئاگادارمان دەكەنەوە یان دەڵێن با بمێنێ یان دەڵێن وەكو پزیشكی دادوەری کاری یاساییی خۆتان جێبەجێ بکەن؛ ئەوكات نووسراو دەكەین بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانی ئەوان لە ڕێگەی ستافێكی تایبەتی شارەوانیەوە تەرمەكە بەخاك دەسپێرن”.
  • هەبووە توێكاریت بۆ جەستەی كەسێكی نزیكی خۆت كردبێت؟
    بێگومان تەرمی كەسی ناسیاو و هاورێم یان خزمی خۆم هاتۆتە بەر دەستم؛ خاڵۆزایەکی خۆم، كە بە منداڵی پێكەوە گەورە ببووین، بە دەردێكی خوایی مردبوو، گومان لە مردنەكەی هەبوو؛ کە تەرمەکەی هاتە بەردەستم قرچە لە دڵمەوە هەڵسا، بەڵام ئەوە ئەركە و دەبێ كارەكەت بکەی”.
  • سوتفە لای ئێوە زۆرن؛ سوتفەی چی شتێكی ناخۆشت كردووە؟
    یەكیك لە سوتفەكان ڕەگەزی مێیینە هەبووە تەلەفونی كردووە و وتویەتی دەزانم تۆ توێكاری بۆ تەرمەكەم دەكەیت،من ئەوا خۆم ژەهرخوارد دەكەم، خۆم دەكوژم، با بزانیت بە كەسوكارەكەم بڵێ! ئێمەش بانگمان كردووە هێورمان كرد‌ووەتەوە خۆشبەختانە ئێستا لە ژیاندایە؛ پانزە ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، شووی كردووە و منداڵیشی هەیە. یان كەسوكاری مردوو هەبووە گلەیی لە توێكاریەكەی ئێمە هەبووە، کەچی دوایی دەركەتووە ئەو كەسە بە قەزاوقەدەر نەمردووە، هۆكاری دیكە لە پشت مردنەكەیەوە هەبووە و ئەوەی ئێمە وتوومانە ڕاست بووە”.