لە سلێمانیدا، رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ منداڵ تووشی رەوانی و رشانەوە دەبن

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوەی منداڵان لە نەخۆشخانەکەیان تۆمار دەکرێت و كار دەكەن بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت و داوا لە دایک و باوکانیش دەكەن لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەكانی رشانەوە و سکچوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی مندالان بکەن.

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و چەند جۆرە نەخۆشینێک، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
د. پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بەشێك لە نەخۆشەكان بەهۆی خواردن و هەندێكیشان بەهۆی پێنەكەوتنی شیر و هەندێكیشان بە هۆی ڤایرۆسەوە یانیش هەستیاری بە خواردن تووش بوونە؛ هەربۆیە ئامۆژگاریی دایکان و باوکانیش دەکەین لە كاتی هەبوونی نیشانەكان راوێژی بە پزیشک بكەن و لە خۆیاتەوە دەرمان نەدەنە منداڵەکانیان.
د. پشدەر عەبدوڵڵا گوتیشی: بەهۆی هاتنی گەرماوە رۆژانە زیاتر لە ٢پپ منداڵ بەهۆی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن و چارەسەری پێویستیان پێ دەدەن كە خۆبەشبەختانە تەنها نزیكەی ٣٠ منداڵێکیان لێ، پێویستیان بە مانەوە هەیە.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا لە كۆتایی گووتەكانیدا ڕوونیكردەوە كە بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە سکچوون ئەم رێنوێنییانەی خوارەوە پێویستە بە هەند وەربگیرێت:سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆردرێتەوە، بە تایبەت ئاگاداربن لە كاتی كڕین یان لە ماڵەوە بەر لە شۆردنەوەی نەخورێت. ئاوی خواردنەوە هەوڵبدرێت بكوڵێندرێتو پاشان سارد بکرێتەوە ئەوجا بخورێتەوە. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پێویستە خواردن لەنێو بەفرگردا هەڵبگیرێتوە تا دەكرێت خۆتان لە خواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان بەدوور بگرن؛ هاوكات زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ، بەتایبەت پێش و دوای توالێت و، پاکوخاوێنی توالێت و گەرماو زۆر گرنگە و پێویستە بایەخی پێ بدرێت.