پاراستنی جومگە؛ دووری لە خووی خراپ

مەزهەر كەریم – هه‌ولێر

چەند خوویەک هەیە كە زیانی بۆ تەندروستیمان هەیە؛ ئەمانەی خوارەوە بەشێكی ئەو خووانەیە، كە زیانی بۆ جومگە هەیە پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین.
زۆر بەكارهێنانی مۆبایل كاریگەری لەسەر جومگەكانی دەست‌ و مل دەبێت، هەربۆیە هەوڵ بدە ماوەیەكی زۆر بە موبایلەكەت قسە نەكەیت.
لەپێكردنی پێڵاوی نەگونجاو، وەك پێڵاوی پاژنەبەرز‌ و هەندێك جۆری پێڵاوی وەرزشی، كە زیان بە قاچ دەگەیەنێت‌ و پێویستە بۆ ئەمەش بۆچوونی مامۆستای وەرزش وەربگرێت.
پەنجەتەقاندن؛ خوویەکە زۆر کەس خووی پێوە گرتووە؛ ئەمە یەكێكە لە مەترسیەكان، كە بەپێی ڕۆژگار كار دەكاتە سەر جمگە و دەیئاوسێنێت.
جانتای قورس؛ هەڵگرتنی هەندێك جانتای وەك لاپتۆپ‌ و جانتای ژنانە و قوتابخانە، ئەگەر قورس بێ، كار دەكاتە سەر شان‌ و مل‌ و پشت و، دەبێتە هۆی ناڕێكی و لارەسەنگی و زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنێت.
دەمەوڕووخەوتن؛ خەوتن بە دەمدا؛ ئەم جۆرە خەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی پاڵ بەسەرەوە بنێت بچێت بۆ پشتەوە بەمەش پەستان دەخاتە سەر بڕبڕەكان‌ و، دەبێتە هۆی لاوازکردنی جمگەكان.
زۆر دانیشتن؛ دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ و سەرقاڵی بە كۆمپیوتەر، مەترسیدارە، پێویستە ئاگاداری شێوازی دانیشتنەكەت بیت‌ و پشتت زۆر كووڕ نەكەیتەوە‌ و ملت زۆر دانەنوێنی‌؛ هەر نیو كاتژمێر جارێكیش لە شوێنی خۆت هەڵسە و پیاسەیەك بكە.