سیستمی خۆراكی تەندروست لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا

د.مەجدی نزیە سەرۆكی بەشی خۆراك لەپەیمانگای نەتەوەیی خۆراك لەمیسر باسی چەند رێنماییەك دەكات بۆ پارێزگاری لەتەندروستی لەش لەمانگی ڕەمەزان ئەوانیش:

– لەكاتی بەربانگ كردنەوە ئاو و شلەمەنی و شەربەتی سروشتی بخورێتەوە یاخود خورما و شۆربای گەرم و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر پشوو بدرێت.
– دوای نیو كاتژمێرەكە دەست بكرێت بەخواردنی ژەمی سەرەكی و پێویستە ماددەی كاربۆهێدرات و ڕیشاڵەكان و شەكرەمەنی و پرۆتینەكانی تێدا بێت وەك برنج و ماكەرۆنە و سەرجەم جۆرەكانی نان و گۆشت و هێلكە و پاقلەمەنی و ماسی.
– بەكارهێنانی سەوزەواتی ڕەنگاوڕەنگ زۆر گرنگە لەدوای بەربانگ ئەویش بەهۆی گرنگی سەوزەوات لەسەلامەتی زیندە چالاكیەكانی لەش.
– لەنێوان ژەمەخۆراكی بەربانگ و پارشێو باشترە میوەی تازە بخورێت.
– ژەمی پارشێو دەبێت كاربۆهێدراتی تێدا بێت و پاقلەمەنیەكان باشترە.
– دووركەوتنەوە لەخواردنەوەی چاو و قاوە و شیرینی لەكاتی پارشێو.
– زۆر ئاوخورادنەوە لەنێوان ژەمی بەربانگ و پارشێو.
– خەوتنی بڕی پێویست لەشەواندا.