چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌باره‌ی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ته‌ندروستی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

تەندروستی عێراق رایدەگەنێت، نیوەی تووشبوانی ئەنفلۆنزا له‌ عێراق، نیشانەکانی ئۆمیکرۆنیان هەیە.

ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند، پزیشكانی تایبه‌تمه‌ند به‌ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، به‌چڕی چاودێری دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی دووباره‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، دۆخی ئۆمیكرۆن له‌عێراق زۆرباشه‌ و پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێ و گرتنه‌به‌ری رێکاری توند ناكات، به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌جۆرێك نیوه‌ی تووشبووانی ئێستای ئه‌نفلۆنزا هه‌ڵگری نیشانه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنن.

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، رێکكارەکانی خۆپارێزی و جموجۆڵی هاووڵاتیان و گردبوونه‌وه‌یان ناگرنه‌به‌ر، به‌ڵام ده‌بێت هاووڵاتیان پشكنین بکەن و له‌شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ماسك ببه‌ستن.