سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پارچە زێڕێك بە نەشتەرگەری لە گەدەی منداڵێک دەردەهێندرێت

لە ناخۆشخانەیەکی پارێزگای دهۆک چەند پارچە زێڕێک بە نەشتەرگەری لە گەدەی منداڵێکدا دەردەهێندرێت.

لە نەخۆشخانەی هێڤی تایبەت بە منداڵان، لەڕێگەی نشتەرگەرییەوە چەندین پارچە زێر لە گەدەی منداڵێک دەرهێنرا کە پێشتر قوتی دابوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دایکی منداڵەکە کاتێک هەستی کردووە، منداڵەکەی کێشەی تەندروستی هەیە، گەیاندویانەتە نەخۆشخانە.

ئاماژە بەوەشدرا، لە پشکنینی تیشکیدا دەرکەوتووە، منداڵەکە پارچەی زێڕی قووتداوە و دواتر لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە لە گەدەی دەرهێندراوە