كۆلێژی په‌رستاری سه‌ر به زانكۆی هه‌ولێری پزیشكیه، له‌ساڵی (2001) ئه‌م كۆلێژه دامه‌زراوه، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌م كۆلێژه دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیمان له‌گه‌ڵ (پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ڤیان عه‌فان نه‌قشبه‌ندی) ڕاگری كۆلێژی په‌رستاری كرد:
سه‌ره‌تا (پڕۆفیسۆری یاریده‌ر دكتۆر ڤیان عه‌فان نه‌قشبه‌ندی) باسی له مێژووی دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌رستاری كرد‌و گوتی:” كۆلێژی په‌رستاری بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان له هه‌ولێر له ساڵی 2001 دامه‌زرا، ئه‌و كات سه‌ر به زانكۆی ســه‌ڵاحه‌دین بوو، یه‌كه‌م گرووپی قوتابیان له‌م كۆلێژه له ساڵی خوێندن (2001-2002) وه‌رگیران كه ژماره‌یان بریتی بوو له (16) قوتابی كچ و (7) قوتابی كوڕ، ساڵی خوێندنی (2004-2005) یه‌كه‌م گروپی قوتابیان ده‌رچوون كه ژماره‌یان بریتی بوون له (23) قوتابی كه چه‌ند قوتابیه‌ك له كۆلێژه‌كانی تری عێراق گواستنه‌وه‌یان بۆ كرابوو، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2003 ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنی ماسته‌ر له كۆلێژه‌كه‌مان، به یارمه‌تیی چه‌ند مامۆستایه‌ك له زانكۆی به‌غدا توانرا له هه‌مان ساڵدا پرۆگرامی خوێندنی ماسته‌ر دابنرێت و خوێندنی باڵا ده‌ست پێ بكرێت به هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕاگری كۆلێژی په‌رستاری ئه‌و كات به‌ڕێز (پ.د. فه‌رهاد جەلیل خه‌یات)، ساڵی (2005) هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی یه‌كه‌م گروپی خوێندنی به‌رایی (12) قوتابی ماسته‌ریش له پسپۆریه جیاجیاكانی په‌رستاری بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان به‌ده‌ست هێنا كه ئه‌وان پاشان بوون به بناغه‌ی وانه‌وتنه‌وه له كۆلێژی په‌رستاری، له ساڵی 2005 كۆمه‌ڵه‌ی كۆلێژه پزیشكیه‌كان كه كۆلێژی په‌رستارییش ده‌گرێته‌وه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین جیاكرانه‌وه زانكۆیه‌كی نوێ دامه‌زرا به ناوی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، به‌م جۆره كۆلێژی په‌رستاری گواسترایه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌م زانكۆیه، ساڵی خوێندنی (2006-2007) توانرا پرۆگرامی خوێندنی دكتۆرا بۆ پسپۆریه جیاجیاكانی په‌رستاری بكرێته‌وه به پاڵپشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕاگری كۆلێژی ئه‌و كات به‌ڕێز (پ.د. كافیه مه‌ولود شه‌ریف) دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆفیسۆرێكی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ دانانی پرۆگرامه‌كه و به‌رده‌وامدانی به خوێندن كه ئه‌وانیش بریتی بوون له به‌ڕێزان (پ.د. به‌دیعه محه‌مه‌د) و (پ.د. سه‌عدیه ئه‌حمه‌د) و (پ.د. سه‌بریه محه‌مه‌د ساڵحی) و (پ.ی.د. ناهیده مه‌حمود ئه‌حمه‌د) كه له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات مامۆستای وانه‌بێژ بوون هاتنه‌وه كوردستان، بوونی ئه‌و به‌ڕێزانه تین و هێزێكی گه‌وره‌ی به كۆلێژی په‌رستاری به‌خشی؛ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراق بوون به پێشه‌نگی كۆلێژه‌كانی په‌رستاری و له كوردستانیش به كۆلێژی دایك ناو ده‌برێت. له ساڵی (2009-2010) له ڕێگه‌ی كونسـوڵخانه‌ی به‌ریتانیا British Council و پرۆگرامی Delphi بانگه‌واز بۆ هه‌موو زانكۆكانی عێراق كرا بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشـبردنی خوێندنی باڵا. چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی له‌م پرۆگرامه‌دا په‌ســه‌ندكران له‌وانه دووانیان بۆ كۆلێژی په‌رستاری بوو كه یه‌كێكیان ڕاهێنانی مامۆستایان بوو له وڵاتی به‌ریتانیا بۆ ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه كه ژماره‌یان (10) مامۆستا بوون له‌م پرۆژه‌یه سوودمه‌ند بوون؛ پرۆژه‌ی دووه‌م بریتی بوو له كردنه‌وه‌ی به‌شـی مامانی له كۆلێژی په‌رستاری زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی ( University of Surrey)ی به‌ریتانیدا.”
له ڕاگری كۆلێژمان پرسی كۆلێژه‌كه له چه‌ند به‌ش پێك هاتووه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: “له دوو به‌ش پێك دێت:
1) به‌شــی په‌رستاری، كه ئه‌م پسپۆڕیانه به‌خۆوه ده‌گرێت:
أ- په‌رستاریی پێگه‌یشتووان – Adult Nursing
ب- په‌رستاریی ئافره‌تان – Maternity Nursing
ت- په‌رستاریی منداڵان – Pediatric Nursing
پ- په‌رستاریی ده‌روونی –
Psychiatric Nursin
ج- په‌رستاریی ته‌ندروســتیی كۆمه‌ڵ – Community Health Nursing
2- به‌شی مامانی له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی یه‌كه‌مین به‌شه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه ئه‌م پسپۆریه‌ی تێدا ده‌خوێنرێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له پسپۆڕی مامانی به ده‌رچووان ده‌به‌خشـێت. له ساڵی خوێندنی (2015 – 2016) یه‌كه‌مین گروپی قوتابیان له‌م به‌شه‌دا وه‌رگیران كه ژماره‌یان (42) قوتابی بوون.
كۆی ده‌رچووان له كۆلێژ تا ئێستا بریتین له(1671) قوتابی. (1345 له به‌شی په‌رستاری) وه (326) له به‌شی مامانی)، له به‌شی په‌رستاری ژماره‌ی قوتابیان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن (2022-2023)، (156) قوتابی وه‌رگیراون له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ.
له به‌شی مامانی (90) قوتابی وه‌رگیراون ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی مێ.
جگه له چه‌ندین قوتابی خوێندنی باڵا/ماســته‌رو دكتۆرا كه له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندنن له پسپۆڕه جیاجیاكانی په‌رستاری، ژماره‌ی مامۆستاکانمان بریتین له (74 مامۆستا) له پسپۆریه جیاجیاكانی په‌رستاری كه بریتین له (24) خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و (50) بڕوانامه‌ی ماسته‌ر.”
تایبه‌ت به كۆنمره، دكتۆر ڤیان ئاماژه‌ی دا: “ساڵانه به‌پێی كۆنمره‌ی ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی زانستی و داواكاری قوتابیان و سیسته‌می وه‌رگرتنی ناوه‌ندی كۆنمره‌ی كۆلێژ دیاری ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو به‌شی په‌رستاری و مامانی، بۆ ئه‌مسـاڵی خوێندن (2022-2023) كه‌مترین كۆنمره‌ی زانكۆلاین (92.796) بوو بۆ به‌شی په‌رستاری و، (81.565) بۆ به‌شی مامانی، له‌به‌شی په‌رستاری قوتابی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز (كوڕان و كچان) وه‌رده‌گیرێن به‌ڵام بۆ به‌شی مامانی ته‌نها قوتابیانی كچ وه‌رده‌گیرێن.”
تایبه‌ت به سیسته‌می خوێندن چۆنه له كۆلێژه‌كه‌کەدا، د. ڤیان نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێ: “سیسته‌می بۆڵۆنیا له پرۆگرامی خوێندن بۆ هه‌رچوار قۆناغی به‌شی په‌رستاری په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌م ساڵی خوێندن (2022-2023) یه‌كه‌م گروپی قوتابیان به‌و سیسته‌مه ده‌رده‌چن، سیسته‌می بۆڵۆنیا Bologna Process خۆی پرۆسه‌یه‌كه یه‌كه‌مجار له زانكۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵیا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ یه‌كخسـتن و پێشخستنی خوێندن له وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌تا ئێستاش ساڵانه گۆڕانكاری و پێشنیار و تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر دێت. خۆی پرۆسه‌یه‌كی گرنگه و یارمه‌تیی ئه‌و وڵات و زانكۆیانه ده‌دات كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارن له به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و ئاسان كردنی جووڵه‌ی قوتابیان له نێوان ئه‌و وڵاتانه و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی بڕوانامه‌كه‌یان، به دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه لایه‌نی ئه‌رێنیی خۆی هه‌یه، بۆ كۆلێژی ئێمه ئه‌نجامدانی زۆر قورس نه‌بوو، چونكه سروشتی خوێندن له كۆلێژی په‌رستاری له سیسته‌مه كۆنه‌كه‌ش هه‌ر وابوو له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ خاڵی، وه‌ك شێوازی وانه‌وتنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابیان، ئه‌مانه پێشتر هه‌مووی جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی بۆڵۆنیا زیاتر ڕێكخستنی بۆ كرا و، زیاتر ڕوون بوو لای مامۆستا و قوتابی؛ جگه له‌وه‌ش لایه‌نێكی ئه‌رێنی ئه‌م پرۆسه‌یه بریتیه له گۆڕینی یه‌كه‌ی خوێندن بۆ ECTSی ئه‌وروپی، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زیاتر مامۆستایان و قوتابی له‌و سیسته‌مه ئاشنا كرد،لایه‌نی نه‌رێنی بۆڵۆنیا پرۆسێس من وای ده‌بینم ئه‌و پرۆسه‌یه و ورده‌كاری پێكهاته‌كه‌ی بۆ زانكۆكانی ئه‌وروپا دانراوه به مانای كه‌سانێك دایانناوه به‌پێی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و كه‌لتور و پێداویسـتی و یاسا‌و ڕێسای خوێندنی باڵای ئه‌و وڵاتانه داڕێژراوه، كاتێك ئێمه دێین و ورده‌كاری ئه‌و پرۆسه‌یه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵێك پرسیاری بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆر‌و چۆنیه‌تی وانه وتنه‌وه ده‌بێت. ده‌توانم بڵێم سه‌ر لێشــێوانێك دروست ده‌كات له‌لایه‌ن قوتابی و مامۆستا، به‌ڵام به‌پێی ڕێنماییه‌كانی كۆنفرانسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له مانگی ٩ی ئه‌مساڵدا کرا و، تێیدا باس له‌وه كرا ئه‌م پرۆسه‌یه به ڕێگایه‌ك دابنرێت بۆ ڕیفۆرم له خوێندنی باڵا ئه‌وه‌نده‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا به‌و شێوه‌یه بکرێت.”