وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ له ههولێر دەكاتهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 10ـی تشرینی دووهمی 2022، وهزارهتی تهندروستی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، لەسەر راسپاردەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مروڤ لە شاری هەولێر تیمێكی تایبەت سەردانی نەخۆشخانەی رزگاری كرد.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: د. عەبدوڵڵا سەعید، راوێژکاری وەزارەتی تەندروستی، د. دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و د. هونەر مستەفا، پزیشکی تایبەتمەندی بێ هۆشکاری سەردانی نەخوشخانەی رزگاریان کرد لە شاری هەولێر و لەگەڵ بەرێوەبەری نەخۆشخانە و کۆمەڵێک پزیشکی تایبەتمەند و ستافی کارگێری نەخوشخانە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی پروژەی کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بە نەشتەرگەری چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ کۆبوونەوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو: د. عەبدوڵڵا سەعید، سەرپەرشتیاری پروگرامی بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دوای سەردانیكردنی مەیدانی بۆ ئهو باڵەخانەیهی بۆ پرۆژهكه پێشنیاركراوه. جەختیكردەوە، باڵەخانەکە بۆ ئەو پرۆژەیە گونجاوە و بڕیاردرا بە زووترین کات تیمێکی تایبەتی پزیشکی، ئەندازیاری و تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی شوێنی پروژەکە بکەن و کاری پێویست بو نوژەنکردنەوە و دابینکردنی کەلوپەل و ئامێری پزیشکی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت بۆ بە گەرخستنی سەنتەرەکە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.