چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئافرەتێک بەهۆی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ خاوکردنەوە توشی شێرپەنجە دەبێت

دوای ئەوەی تووشبوونی بە شێرپەنجەی منداڵدان ، سكاڵا لەدژی كۆمپانیاكانی جوانكاری قژ تۆمار دەكات.
ئافرەتێكی ئەمریكی بەهۆی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی ستایلی قژەوە، كە لە ئێستادا لە ژێر چارەسەری شێرپەنجەی منداڵداندایە، سكاڵایەكی مەدەنی لەسەر گروپی لۆریال تۆماركرد.
لەوبارەیەوە بن كرامپ كە پارێزەری ئافرەتەكەیە رایگەیاندووە: ئەو بەرهەمانەی قژ خاوكردنەوەی قژ كە لەلایەن ئافرەتانەوە بەكاردەهێنرێت، بەتایبەتی ئافرەتانی ڕەشپێست، بەشدارن لە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان.
شێرپەنجەی منداڵدان (جگە لە شێرپەنجەی ملی رەحم) بە جۆرێكی تاڕادەیەك دەگمەنی شێرپەنجە دادەنرێت، بەڵام رێژەی تووشبوون لە ئەمریكا لە بەرزبوونەوەدایە، بەتایبەتی لەنێو ژنانی رەشپێستدا.
هەروەها بن كرامپ توێژینەوەیەكی لەسەر بەرهەمەكە ئەنجام داوەو دەڵێت: دەركەوتووە كە زۆر بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە، واتە زیاتر لە چوار جار لە ساڵێكدا، دەبێتە هۆی دوو هێند بوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان.
كرامپ كە نوێنەرایەتی ژمارەیەك خێزانی ڕەشپێست لە كەیسەكانی توندوتیژی دەكات گوتی: بێ گومان بۆمان دەردەكەوێت كە دۆسیەی دڵتەزێنی ئەو ئافرەتە یەكێكە لەو زۆر حاڵەتانەی كە كۆمپانیاكان بە شێوەیەكی شەڕانگێزانە ئافرەتانی ڕەشپێست بۆ زیادكردنی قازانجەكانیان هەڵدەخەڵەتێنن.