سوود و زیانەکانی بیبەری سووری تیژ 

سوود و زیانەکانی بیبەری سووری تیژ بزانن، زیادکردنی بیبەری سوور بۆ خواردنەکان و تام چێژێکی تایبەتییان پێ دەدات، ھەندێک کەسیش کاتێک کە دەیخۆن، ئارەزوویان بۆ خواردن زیاد دەکات، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بیبەری تیژی سوور بە شێوەی وشکراو و سۆسەکەی زیادەڕۆکردنی زیان بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام خواردنی بەشێوەیەکی ئاسایی سوودێکی زۆری ھەیە.
 
سوودەکانی بیبەری سووری تیژ:
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەو پێکھاتەیەی تیژی بە بیبەری سوور دەدات، دژایەتی نەخۆشیی شێرپەنجە دەکات، ھەروەھا چالاکی بەرنامەی خۆراکی ڕێک دەخات و چەوری لە جەستە دەتوێنێتەوە، بڕێکی باشیش لە ڤیتامینەکانی (A,B٦,C,K١)، ھەروەھا پێکھاتەکەی پڕە لە مادەی (پۆتاسیۆم و مس) کە یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک دەدەن، ئەگەر بە شێوەی سیستەمێکی ڕێک بیبەری سوور بخۆی، ئەوا یارمەتیت دەدات لە کەمکردنەوەی کێشی جەستەت.

زیانەکانی خواردنی بیبەری سوور:
زیانەکانی بیبەری سوور پێوەستە بە بوونی پێکھاتە تیژەکەی، بە جۆرێک ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنی بکەن، گەدە تووشی ترشان دەکات، ھەستی چێژ وەرگرتن کەم دەکات لە زمان، ئارەقکردنەوەیش زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک کات تووشی سکچوونتان دەکات، ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت کە چارەسەرە بۆ قەبزی، بەھۆی ئەوەی زیانەکانی زیاتر دەبنەوە لەو کاتەدا وەک سووتانەوەی زمان و لێوەکان.