ئایا دەکرێت گەشەی منداڵەکەت بەراورد بکەی بە منداڵێکی تر؟ 

لە زانستی پزیشکی بۆ گەشەی منداڵ رێژه دانراوە ناکرێ گەشەی منداڵەکەت بەراورد بکەی بە منداڵێکی تر چونکە گەشەیان جیاوازە.

لێرەدا باسی چەند نمونەیەک دەکەین:

زۆربەی کۆرپە پاش لە دایکبوون کێشی ٣ بۆ ٣.٥ کیلۆیە( بەلام مەرج نیە هەموو کۆرپەیە وابێت، دەکرێت کێشی ٢.٥ بۆ ٤ کیلۆ بێت و حالەتێکی ئاساییە)

لە ٣ مانگی یەکەم منداڵ رۆژانە ٣٠ گم زیاد دەکات واتە لە مانگێک دەبێتە ٩٠٠ گم، بەلام مەرج نیە هەموو منداڵێک وابێت (٧٥٠ گم بۆ ١ کیلۆ نۆرماڵە)

زۆربەی منداڵ لە تەمەنی٣ مانگی مل دەگرن،مەرج نیە هەموو منداڵێک وابێت منداڵ هەیە تاکو تەمەنی ٥ مانگی مل ناگرێت.

زۆربەی منداڵ لە تەمەنی ٥ بۆ ٧ مانگی ددانیان دێت بەڵام مەرج نییە هەموو منداڵێک وابێت(منداڵ هەیە تا تەمەنی ١٣ مانگی ددانی نایێت.

لە تەمەنی ٥ بۆ ۷ مانگی منداڵ ناوی خۆی دەزانێت کاتێک بە ناوی خۆی بانگی دەکەین،بەڵام دەکرێت تاکو ٩ مانگی ناوی خۆی نەزانێت.

زۆربەی منداڵان لە تەمەنی ۱۲ مانگی بە پێ دەرۆن لە هەندێ منداڵ لەوانەیە زووتر بێت(لە ١٠ یان ١١ مانگ)، یان لەوانیە درەنگتر بێت (تاکو تەمەنی ۱۸ مانگی)

ھەواڵی زیاتر