به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌ن، كه گۆڕانكاری له شێوازی ژیان و سیستمی خواردندا كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به شه‌كره هه‌یه، به‌ڵام زۆرجار نازانین له كوێوه ده‌ستپێبكه‌ین.
هه‌ندێك توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان په‌سندتر زانیوه، كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ دوور كه‌وێته‌وه له خواردنی گۆشتی سوور و سپی ته‌ندرووستییه‌كی باشتری ده‌بێت، چونكه ئه‌و دوو جۆره گۆشته، ده‌ست له میكانیزمی كاركردنی بووهێڵه‌كان وه‌رده‌ده‌ن.
له رووی مێژووییه‌وه، وا باو بوو، كه گۆشتی سوور مرۆڤ تووشی شه‌كره ده‌كات، چونكه رێژه‌ی چه‌وری تێیدا زۆره.
ئه‌و چه‌ورییه تێرانه‌ی كه له گۆشتی سوور و زۆرێك له خواردنه درووستكراوه‌كاندا هه‌ن، سه‌رده‌كێشن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چە‌وری له سكدا و مرۆڤ تووشی شه‌كره ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستیی شێوازی په‌یوه‌ندی ئه‌و دووانه و میكانیزمی كاردنیانی له رووی بایلۆژییه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
له راپۆرتێكدا، كه “ScienceDaily” بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: “زۆر خواردنی گۆشتی سوور و سپی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره”.
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، هۆكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌وه‌یه، گۆشت رێژه‌یه‌كی زۆری له ئاسنی جۆری “Haeme” تێدایه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كان، توێژه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌ڕۆك و جۆری ئاسنیی خۆراك و هه‌موو جۆره گۆشته‌كان و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره هه‌ڵسه‌نگاندووه.
دوای رێكخستنی پێكهاته‌كانی خوێن و رێژه‌ی ئاسن له سیستمی خۆراكدا، ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان گۆشتی سوور و نه‌خۆشی شه‌كره‌دا هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی كیمیایی دیكه له گۆشتی سووردا هه‌ن و ره‌نگه ئه‌و ماددانه به‌رپرس بن له درووستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، كاتێك په‌یوه‌ندی نێوان گۆشتی سپی و نه‌خۆشی شه‌كره، دێته‌به‌رباس، هۆكاره‌كه‌ی یاخود مه‌ترسییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكهاته‌ی ئاسنی هیم، له گۆشتی سپی دا.
پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌ك له گۆڤاری ” BMC Public Health” بڵاوكرابوویه‌وه، له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئاسنی هیم و نه‌خۆشی شه‌كره كرابوو.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستبوو، ئاسنی هیم مه‌ترسیی تووشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو لای پێگه‌یشتووانێكی زۆر ته‌ندرووست زیاتر ده‌كات.
راپۆرته‌كه‌ی پێشوو، ئاماژه‌ی داوه، بوونی ئاسنی هیم، ره‌نگه یه‌كێك له‌و هۆكاره گرنگانه بێت، كه له رێگه‌یه‌وه، هۆكاری په‌یوه‌ندی پێكهاته‌ی خۆراك و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو ده‌ستنیشان بكرێت.
جێی بایه‌خپێدانیشه، چونكه خواردنی بڕێكی زۆر له ئاسنی “هیم” په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به زۆر جۆری شێرپه‌نجه‌وه، له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، په‌نكریاس و سییه‌كان.
مه‌زنده ده‌كرێت، ئاسنی “هیم”، كه له گۆشتتدا هه‌یه، زۆرێك له میكانیزمه گه‌ردیله‌یی و بۆماوه‌ییه‌كانی خانه ده‌گۆڕێت و هه‌ر ئه‌مه‌شه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
ئاسنی “هیم” ئه‌و بۆیه سووره‌یه، كه بڕێكی زۆر گه‌ردیله‌ی ئاسنی تێدایه و ره‌نگی سوور به هیمۆگلۆبینی خوێن ده‌به‌خشێت و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه له‌وانه هیمی ئه‌ی و بی و سی.
ئاسنی هیم له كاتی هه‌ناسه‌داندا گرنگه بۆ هه‌ڵگرتنی ئۆكسجین و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له خوێندا .