ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، خه‌ریكه به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا زاڵ ده‌بین، كه به‌هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستدا.
تیدرۆس ئه‌دناهۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، جیهان له كۆتایی كۆرۆنا نزیكبووه‌ته‌وه، پێویسته له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م په‌تایه هێشتا ئاگاداربین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له جیهاندا كه‌میكردووه، هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه‌دا زاڵ بین.
ده‌شڵێت: “مه‌ترسی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وام له ئارادایه، ده‌بێت هه‌میشه رێنماییه‌كانی خۆپارێزی به‌هێند وه‌ربگرین”.
به گوێره‌ی دواین ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تا ئێستا 6 ملیۆن و 507 هه‌زار و 916 كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.