ئایا هەموو پشتئێشەیەك مەرجە بە نەشتەرگەری چارەسەری بكرێت؟

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر تووشی پشتئێشە بوویت مەرج نیە بەهۆی ماندووبوونەوە بێت، پشتئێشە تەمەنی‌ بۆ نییە و یەک هۆکاری‌ تایبەتیشی‌ نییە.

د. ئامانج حەسەن دەڵێت: پشتئێشە واتە ئەو نەخۆشیانەی کە دەبێتە هۆی نانەوەی گیر و گرفت لە پشت و پەیدابوونی ئازار بۆ مرۆڤ، د. ئامانج حەسەن عەلی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەکان ڕوونی دەكاتەوە كە پشتئێشە دەکرێت بە دوو جۆرەوە :

  • دەرچوونی دیسکی نێوان بڕبڕەکان؛ ئەم حاڵەتە زیاتر لەنێوان گەنجان دا ڕوو دەدات.
  • تەسکبوونەوەی دەرمای بڕبڕەکان: کە لە دوای ٥٠ ساڵانەوە لە هەردوو ڕەگەزدا دەست پێدەکات.

د. ئامانج حەسەن جەخت دەكاتەوە لە هەردوو حاڵەتدا ئازارەکە دەگوازرێتەوە لە پشتەوە بۆ پەلەکانی خوارەوە کە دەبێتە هۆی تێکدانی ڕۆشتن و هاوسەنگی مرۆڤ .هەر بۆیە لەکام حاڵەتدا پزیشک بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەدات بۆ نەخۆش :
لە پاش پشکنین و گرتنی تیشکی تەنوری لەلایەن پزیشکەوە و دڵنیابوونەوە لە حاڵەتی نەخۆشیەکە لەم بارانەی خوارەوەدا پزیشک بڕیاری نەشتەرگەری دەدات :
• ئەگەر نەخۆش شوێنێکی لەکار کەوتبێت؛
• ئەگەر شوێنێکی بەرەو لەکارکەوتن بچێت؛
• شەش حەفتە ئازاری بەردەوام.
پێویستە ئەوە بزانرێت، هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگ پێکانەکان چاک ببنەوە، بۆیە جولەی هەڵە یاخود خەوتنێکی هەڵە زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر دەکرێت ئازاری پشت درێژتر بکاتەوە و درەنگ ساڕێژ ببێت.

ھەواڵی زیاتر