ماكوان عيززهت – هەولێر
دوای هەوڵ و تێكۆشان و گەیشتن بە ئامانج لقی (چاپتەری) پزیشکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دامەزرا و د. عەبدوڵڵا سەعید عەبدوڵڵا بە سەرۆكی گشتی هەڵبژێردرا.
د. عەبدوڵڵا سەعید عەبدوڵڵا سەرۆكی هەڵبژێردراوی پزیشکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ كردنەوە و ئەو بەرەو پێشچوونەیە دەربڕی كە پزیشکانی پسپۆڕی نشتەرگەری هاوەڵانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دامەزرا.
د. عەبدوڵڵا سەعید ڕوونی كردەوە كە توانیویانە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە شاری هەولێری پایتەخت بکەن بۆ دامەزراندنی لقی (چاپتەری) ئەو دەزگایە لە هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: هەرچەند ئاستەنگ زور بوون بەڵام بە هیمەت و، هاوکاری و هەوڵدانی هەموو لایەک و دوای چوار ساڵ، توانیمان رەزامەندی سەرەتایی کۆلیجی ناوبراو بۆ دامەزراندی لقەکە وەربگرین و تیمی بەڕێوەبردنی لقەکەشمان هەڵبژارد.