ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
بە گوێرەی نووسراوێك كە واژووی وەزیری تەندروستیی هەرێمی پێوەیە و ئاراستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری كراوە، تێدا داوا دەكات كە ڕیكلامكردن بۆ شیری وشكی منداڵان، گیادەرمانی و وزەبەخشەكان ڕابگرن.
بە گوێرەی نووسراوەكە ئامانج لە ڕاگرتنی ئەو ڕیكلامانە بەهۆی ئەوەیە كە بەشێك لە كۆمپانیاكان بەدەر لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی ڕیكلامیان ساز كردوە و پەخشی دەكەنەوە، جگە لەوەش مۆڵەتیان لە وەزارەتی تەندروستی وەرنەگرتووە.
هاوكات لە نووسراوەكەدا هاتووە سەرجەم ڕیكلامەكان ڕابگیرێت بە مۆڵەتدار و بێمۆڵەتەوە تا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ پێك بهێندرێت و پێداچوونەوە بە شێوازی ڕیكلامەكان دەكرێت و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و یاسای ریكلامی بازرگانی ڕێك دەخرێنەوە.