شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبوونی هەشت پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سێ پزیشكی بەنج و ستافی كارمەندانی تەندروستی توانرا ژیانی دوو هاوڵاتی لەمردن ڕزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورە و ناوازەیان بۆ ئەنجام بدرێت.
ئەو دوو نەخۆشە تەمەنیان 35 ساڵ و 37 ساڵ بوو تووشی دڕانی شاخونێبەری سەرەكی دڵ ببوون و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوو و دەبوایە لەماوەیەكی كەمدا نەشتەرگەری بەپەلەیان بۆ بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان، خۆشبەختانە بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی توانرا بەسەركەوتوویی دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆ ئەنجام درا.
نەشتەگەرییەكان لەكاتژمێر (9) ی شەو تاوەكو (6) ی بەرەبەیان درێژەی كێشا و بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە توانرا ئەو دوو نەخۆشە لەمردن ڕزگاربكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی