چۆن خۆمان لە زیانەکانی شەکر دەپارێزین؟

ئەگەر تۆ کەسێکیت کە حەزت لە خواردنی شەکرە و لە خواردنی بسکیت و کێک و شیریتی تێر ناخۆت، تۆ تەنیا نیت لەم جیهانەدا، بەڵام کاتێک بۆ ماوەی مانگێک واز لە خواردنی دێنیت، کاریگەرییەکی ئەرێنی گەورە لەسەر تەندروستیت دروست دەکات.  

بە دڵنیاییەوە شەکر تامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە، بەڵام مەترسی زۆر لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ دروست دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا توێژینەوەیەک کە زانکۆی هارڤارد بڵاویکردووەتەوە دەریخستووە کە خواردنی شەکر پەیوەندی بە هەموو شتێکەوە هەیە لە نەخۆشی شەکرەوە تا زیادبوونی کێشی لەش نەخۆشی چەوری جگەر.  

بەڵام ئەگەر کەسێک بڕیاری وازهێنان لە شەکر بدات تەنها بۆ ماوەی مانگێک، ئەم سوودانەی خوارەوەی پێ دەگات، هەرچەندە سەرەتا قورس دەبێت:  

کەمکردنەوەی هەوکردن لە لەشدا:  توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2006 بڵاوکراوەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان شەکر و هەوکردنی درێژخایەن هەیە، کە تووشی 125 ملیۆن ئەمریکی دەبێت، پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشیی بەرفراوانەوە هەیە، وەک نەخۆشی شەکرە، دڵ و خوێنبەرەکان، ئەلزەهایمەر و هەوکردنی جومگەکان  

کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە: چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە وازهێنان لە شەکر مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەو پێیەی شەکری لەم جۆرە خۆراک دەدات بە خانە شێرپەنجەییەکان.  

وزەی زیاتر: هەرچەندە شەکر سەرچاوەی وزەیە، بەڵام جۆر و کوالێتی وزە گرنگترینە، بەپێی قسەی پسپۆڕانی تەندروستی، شەکری پاڵاوتە لە خۆراکە پرۆسێسکراوەکان وەک کێک و کولێرە دەبێتە هۆی هەستکردن بە تەمبەڵی و بێهێزی.  

کاتێکیش دەستبەرداری ئەم خۆراکانە دەبین، وزەمان زیاد دەکەین و هەست بە باشتربوون دەکەین لە جاران.  

باشترکردنی تەندروستی ڕیخۆڵە: ئەگەر کەسێک بیت کە تووشی ئاوسانی سک و کێشەی کۆئەندامی هەرس بوویت، و دەتەوێت ڕزگارت بێت لەو شتە بێزارکەرە، خۆت بەدوورگرتن لە خواردنی شەکر بۆ ماوەی مانگێک.  

ددانی باشتر: هەرزەکارانی ئەمریکی کە ڕۆژانە تا دوو کوپ خواردنەوە شەکردارەکان دەخۆنەوە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ددان بە ڕێژەی لەسەدا 30 زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە نایخۆنەوە.  

کەمکردنەوەی بێزاری و دڵەڕاوکێ: سوودەکانی وازهێنان لە شەکری زیادکراو لە جەستەدا ناوەستێت، بەو پێیەی درێژ دەبێتەوە بۆ مێشکمان، بۆ نموونە توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە خواردنی بڕێکی زۆر لێی ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاد دەکات.  

دوورکەوتنەوە لە کابوسی نەخۆشی شەکرە:توێژینەوەیەکی زانکۆی ئەمریکی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە زیادبوونی شەکر لە خۆراکی ڕۆژانەدا پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرەوە هەیە، بەبێ گوێدانە ڕێژەی قەڵەوی کەسێک.  

ئەگەر بۆ ماوەی 30 ڕۆژ خۆت لە خواردنی شەکر بەدوور بگریت، ئەم مەترسییە کەم دەبێتەوە.  

باشتربوونی پێست: توێژینەوەیەک لە فەرەنسا کە لەسەر 24 هەزار کەس ئەنجامدراوە، کاریگەری خووەکانی خۆراک لەسەر زیپکەیان تاوتوێ کردووە و توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە شەکر و چەوری پەیوەندی بە زیادبوونی زیپکەوە هەیە.  

ھەواڵی زیاتر