سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (ڤایزه‌ر) بۆ ڤاكسینی دژی په‌تای كۆڤید 19، ئه‌مرۆ دووشه‌م دوای ئه‌نجامدانی پشكنین ده‌ركه‌وت تووشی كۆڕۆنا بووه.
ئاژانسی (بلۆمبێرگ) بڵاوی كرده‌وه: دكتۆر ئه‌لبه‌رت بۆرلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ڤایزه‌ر له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ند جارێك ده‌رزی ڤاكسینی وه‌رگرتووه.
دكتۆر بۆرلا ئێستا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و حه‌بی (پاكسلۆڤید) كۆمپانیاكه‌ی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌كارده‌هێنێ و پێی وایه به خێرایی ده‌توانێ به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ‌بێت.
جێی باسه دكتۆر بۆرلا له ماوه‌ی ڕابردوودا 4 جار ده‌رزی ڤاكسینی كۆڤید 19ی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌ی (ڤایزه‌ر)ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانی وه‌رگرتووه.