سلێمانی.. لە مانگێکدا زیاتر لە 3 هەزار بتڵ خوێن راکێشراوە

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 31/7/2022)  6.825 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.149 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە602 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 630 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 367 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و  847 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.248 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.526 پشكنینی تاقیگەیی و 2.654 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 6.394 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ھەواڵی زیاتر