وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی نەخۆش دەرکرد

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە و گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کراوە، هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی نەخۆش و باشترین خزمەتگوزاری چارەسەری و ڕەچاوکردنی مافی نەخۆش سەرجەم نەخۆشەکان بەگشتی و نەخۆشخانە و بەشەکانی فریاکەوتن ئاگادار بکەنەوە پێویستە بۆ دانانی ئێشکگری بۆ پزیشکانی پسپۆڕ و پزیشکەکانی نیشتەجێی دێرین و خولاو پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:-

1- مانگانە خشتەی ئێشکگری بە فەرمانی کارگێڕی دەربچێت و هەڵبواسرێت.

2- لە کاتی گۆڕینەوە پێویستە زووتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک بەش و سەرۆکی پزیشکان ڕەزامەندبن و ئاگاداربن و بڵاو بکرێتەوە.

3- پێویستە پزیشکی ئێشکگری پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین لە کاتی ئێشکگری بەردەوام لە نەخۆشخانە بێت و نابێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە بێت.

4- نابێت پزیشکی پسپۆڕی ئێشکگری یان نیشتەجێی دێرین لە کلینیکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە ڕۆژی ئێشکگری.

5- بەکارهێنانی هێلەکانی پەیوەندی (ڤایبەر، وەتسئەپ و تەلەفۆن) بۆ ڕاوێژکردنی ناچاری لە ئێشکگری بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆ چارەسەرکردن، بەڵکو پێویستە ئێشکگری ئامادە بێت بۆ بینینی نەخۆس، نابێت پزیشکانی نیشتەجێی خولاو یان دێرین ئەم دیاردەیە لەگەڵ ئێشکگرییەکان بهێنن

ھەواڵی زیاتر