ستيلا كيرياكيدس، كۆمسیاری ئه‌وروپی بۆ ته‌ندروستی رایگه‌یاند، داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م، به‌په‌له ژه‌می پاڵپشتیی كۆرۆنا به‌و كه‌سانه بده‌ن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی 60 ساڵییان تێپه‌ڕاندووه
له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش، سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان و ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی هه‌مان داواكارییان كردووه، كه ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، ژه‌می چواره‌می كۆرۆنا وه‌ربگرن.
له مانگی نیسان/ ئه‌پرێلی رابردوو ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه داوایان كردبوو، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 80 ساڵییه‌وه‌یه، ژه‌می چواره‌می كۆرۆنایان پێبدرێت.
به گوێره‌ی لێدوانێكی “ئه‌ندریا ئهمون”، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان، ماوه‌یه‌كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌وروپا زیادی كردووه، به تایبه‌تی له چه‌ند شارێك ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستی به نه‌خۆشخانه و چاودێریكردنی پزیشكی هه‌یه، زیاتر بووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به گۆڕاوی “BA.5″ی ئۆمیكرۆن ناسراوه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له سه‌ره‌تای مانگی ئایار/ مایۆی رابردووه، ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له ئه‌وروپا زیادی كردووه، كه 50 وڵات ده‌گرێته‌وه. له دوایین ئاماریشدا تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له 557 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه كه زیاتر له 6.35 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.