شاری شه‌نگهای چینی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دۆزینه‌وه‌ی گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنای له جۆری (ئۆمیكڕۆن) ڕاگه‌یاند كه بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه و تواناشی هه‌یه خۆی له سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤ بدزێته‌وه.
چاو داندان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی شه‌نگهای ئاشكرای كرد كه ئه‌م گۆڕاوه نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له 8ی ئه‌م مانگه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه و تووشبووه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه چین.
لای خۆیه‌وه سەنتەری خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی چین ناوی له گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناوه (ئۆمیكڕۆن پی ئه‌ی 5)، تووشبووه‌كه‌ش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه و پێشتر له ڕۆژی 13ی مانگی ڕابردوو له ئۆگه‌ندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه چین.
ڕاشیگه‌یاند كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن پی ئه‌ی 5 ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر خێرایه و ده‌شتوانێ به ئاسانی خۆی له سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤ بدزێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڤاكسینه به‌رده‌سته‌كانی كۆڕۆنا به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره ڤایرۆسه‌ش كاریگه‌رن و ده‌توانێ له‌ناویان ببات.