د. ئاسۆ حەوێزی: هەواڵی دۆزینەوە و تۆمارکردنی ژمارەیەک نەخۆشی ئایدزگرتە لەشاری هەولێر هەڵبەستراوە

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت كە: هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز رەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نییە .

د. ئاسۆ حەوێزی جەختدەكاتەوە كە هەواڵی دۆزینەوە و تۆمارکردنی ژمارەیەک تووشیاری ئایدز لەشاری هەولێر دوورە لە راستی و هەڵبەستراوە و، هیچ بنەمایەکی نییە، تەنها پڕوپاگەندەیە و نابێت هیچ دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵی لەو جۆرە بڵاوبکاتەوە بەبێ وەرگرتنی دڵنیابوونەوەی وەزارەتی تەندروستی، با نەبێتە هۆینانەوەی دڵەڕاوکێ و پشێوی.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕوونیدەكاتەوە كە دەستنیشانکردن و تۆمارکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی HIV (ئایدز) رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و تەنها و تەنها تاقیگەکانی تەندروستی گشتی حکوومی دەتوانن پشتڕاستی بکەنەوە، دوای دەستنیشانکردن رێكاری تایبەت دەگیرێتەبەر.

ھەواڵی زیاتر