مانگی رابردوو 24هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 24.548 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە كە 19.091 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە و 6.188 نەخۆش خەوێندراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی كە كۆپییەكی بۆ ڕۆژنامەی هەولێر نێردراوە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 1041 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و و 4 نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە و 162 نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەكە و باڵۆن کراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 2.324 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتندا خەوێندراون و 749 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 1.253 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 85 نەخۆش لە بەشی چاودێریی ورد و 162 نەخۆش لە بەشی CCU و 899 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 319 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار و 159 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و 60 نەخۆش لە بەشی سنگ و دەمار و 178 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ كراون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 50.201 شیكاری تاقیگەیی و 2.563 هێڵكاری دڵ و 9.120 تیشك و 3.171 سۆنەر و 371 ئیكۆ و 1.830 چارەسەری سروشتی كراوە و 110 حاڵەتی گیاندەرچوون تۆمار كراوە.

ھەواڵی زیاتر