پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زانیاری نوێ لەسەر ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاوکرایەوە

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ ڕێژه‌ی مردووان له‌ كوردستان بووه‌ته‌ سفڕ.

د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: ڕێژەی مردن بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19 لە هەرێمی كوردستان بووەتە سفر.

ڕاشیگه‌یاند:  زیاتر لە مانگێكە هیچ حالەتێكی مردن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پەتای كۆرۆنانە تۆمار نەكراوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەرێمی كوردستان لە ئاستی وڵاتە پێشكەوتوو و نموونەییه‌كان سەركەوتوو بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

د. سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پاڵپشتی و خەمخۆری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان فاكتەری سەرەكی سەركەوتن بوو بەسەر نەخۆشی كۆرۆنا.

وه‌زیری ته‌ندروستی دەستخۆشی لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كرد كە خۆنەویستانە و بە ڕووحی گيانفیدایی لە ڕێزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوە بوون.