ئاوڵەمەیموون گەیشتووەتە عێراق؟

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی 80 حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤی بەڤایرۆسی ئاوڵەمەیموون لە 11 دەوڵەت راگەیاند.

ئەگەرچی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان وادەزانن دەڵێن خێرە لەم ساڵانەی دواییدا بەو شێوەیە هەموو نەخۆشییەك بڵاو دەبێتەوە و هەندێكیش بە سیاسی دادەنێن لە جیهاندا، بەڵام بڵاو بوونەوەی هەر نەخۆشییەكی گوازەرەوە مایەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، هەر نەخۆشییەك، بەتایبەتی مەترسیدارەكان، پێویستە زوو پێشیان لێ بگیرێت.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختیكردەوە كە ئێستە 80 حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە دووپات كراوەتەوە و پشكنینیش بۆ 50 حاڵەت دەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت حاڵەتی تریش دەربكەوێت.
د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند كەڤایرۆسی مەیموون، كە لە چەند وڵاتێك تۆمار كراوە، تا ئێستە لە عێراقدا تۆمار نەكراوە، لەمەولایش جارێ دیار نیە، بەڵام وەزارەتەكە لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهان هاوئاهەنگە و بە وردی چاودێری بابەتەكە دەكات.
ئاوڵەمەیموون چییە؟
دیارترین نیشانەكانی ئاوڵەمەیموون چین؟
ئاوڵەمەیموون چۆن دەگوازرێتەوە؟
ئاوڵەمەیموون نەخۆشییەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، ئەو نەخۆشییە لەشوێنە دوورەدەستەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا لەنزیك داراستانە كەمەرەییەكان هەیە، ئاوڵەمەیموون دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەڕێگەی ئاژەڵی كێوی و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لەڕێگەی مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ كەمە.
دیارترین نیشانەی تووشبوون بەئاوڵەمەیموون بریتیە لەدەركەوتنی ئاوڵ لەدەموچاو و پاشان گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی لەش و هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشیە بنبڕكراوە، بەڵام تائێستا لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەری هەڵدەداتەوە.
ئێستا ئەو نەخۆشیە لەوڵاتانی ئەمریكا وكەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا تۆماركراوە، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئاوڵەمەیموونیان لە وڵاتەكەیان ڕاگەیاند.
بۆ یەكەمجار ئاوڵەمەیموون لەمرۆڤ لەوڵاتی كۆنگۆی دیموكرات لەساڵی 1970 دەستنیشانكرا كەتووشبووەكە منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان بوو و لەناوچەیەك دەژیا كە لە ساڵی 1968 وە ئاوڵەی تێدا بنبڕكرابوو .
ڤایرۆسی ئاوڵەمەیموون، ساڵی 1985 لەپەیمانگای حكوومی لە كۆبنهاگن پایتەختی دانیمارك ئاشكراكرا لەكاتی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشییەكی هاوشێوەی ئاوڵە لەنێوان مەیمونەكان و لەوكاتەوە تائێستا چەندین حاڵەتی ئاوڵەمەیموون لەناوچە دوورەدەستەكانی نزیك دارستانە كەمەرەییەكان لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.
لەساڵی 2003 چەندین حاڵەتی ئەو نەخۆشیە لەئەمریكا تۆماركرا و ئەوەش یەكەمجار بوو ئەو نەخۆشیە لەدەرەوەی ئەفریقا تۆماربكرێت و تووشبووەكان سەگەكێوییان هەبوو.
گواستنەوەی ئاوڵەمەیموون لەرێگەی بەركەوتنی خوێن و دەرداوی ئاژەڵی تووشبوو دەبێت و پێدەچێت خواردنی گۆشتی نەكوڵاو بەباشی ئاژەڵی تووشبوو هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتر بكات.
گوێزرانەوەی ئاوڵەمەیموون لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەی تێكەڵاوبوون و هەڵمژینی هەناسەی كەسی تووشبوو دێت یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە و دیارترین نیشانەكانی بریتیە لە تالێهاتن و سەرئێشە و هەستكردن بەئازار لەپشت و ماسوولكەكان و بێهێزی و دەركەوتنی ئاوڵە لەسەر پێست.
نیشانەكانی ئاوڵەمەیموون لەنێوان 14بۆ 21ڕۆژدایە و منداڵان بەتوندی تووش دەبن و هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشیە نییە و لەڕابردوودا دەركەوت ڤاكسینی ئاوڵە سەركەوتووە لە85% بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە بەڵام ئەو ڤاكسینە لەبەردەستدا نەماوە لەدوای وەستاندنی بەهۆی بنبڕكردنی ئاوڵە لەجیهان.
زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەمەیموون سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشییەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام هەندێك حاڵەت مەترسیدارە و حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.

ھەواڵی زیاتر