لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کەسێک بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون خراوەتە ژێر چاودێری 

د. شاکر عەبدورەحمان بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ راگەیاند: “ئەو کەسەی گومان دەکرێت تووشی تای خوێنبەربوون ببێت، خەڵکی گوندێکی دەوروبەری شنگالە، لەوێوە رەوانەی زاخۆ کراوە، دوای گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک لە زاخۆوە رەوانەی دهۆک کرا و پشکنینکەشی رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا کراوە”.

روونیکردەوە: “دوای ئەوەی زانیمان ئەو کەسە خاوەن مەڕ و ماڵاتە و چەند نیشانەیەکی تێدا هەبوو بەپەلە لە نەخۆشخانەی زاخۆ خەوێندرا و گومانمان لێی هەبوو کە تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، بەڵام تا ئەنجامی پشکنینی لە بەغدا نەگەڕێتەوە ناتوانین بڵێین تووشبووە”.

ھەواڵی زیاتر