سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

وەزیری تەندروستی: دەرمان بە یەکسانی بەسەر پارێزگاکان دابەش دەکرێت

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم:بۆ دابەشکردنی دەرمان جیاوازی لەنێوان هەوڵێر و سلێمانی و دهۆکدا ناکەین.
هەندێک رای گشتی بەلاڕێدا دەبەن لەکاتێکدا دەزگای دەرمانی عێراق راستەوخۆ دەرمان بۆ کۆگای پارێزگاکان دەنێرێت، دەرمان نەدێتە وەزارەت نە ئێنەش بەرپرسیب لە دابەشکردنی دەرمان.
هێنانی دەرمان هەوڵ و ماندوبوونی ناوێت و رۆژانە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەکرێت، ئێمەش هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هەیە و هیچ ناعەدالەتییەک لە دابەشکردنی دەرمان نییە و بەگوێرەی سیستەم دابەش دەکرێت، نەک بە میزاج.