گۆشتی زیادەی سەر چاو و چارەسەرەکەی

گۆشتی زیادەی سەر چاو پێک هاتووە لە کۆمەڵێک دەمار ڕیشاڵی سپێنەی چاو کە بە شێوەی سێگۆشەیەک کۆ دەبنەوە و دەچنە سەر چاو، پاشان لەسەرخۆ و هێواش‌‌هێواش بەرەو گلێنە دەچێت و دایدەپۆشێت.

د. ئاری ساڵەیی پسپۆڕی چاو، لە بارەی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆکاری دروستبوونی گۆشتی زیادەی سەر چاو ڕوونی دەكاتەوە كە:
• زۆر بەرکەوتنی تیشکی ڕۆژ بە تایبەت تیشکی UV..
• تەپوتۆز و بای بەهێز؛
• بەرکەوتنی بە موادی کیمیایی.
د. ئاری ساڵەیی دەشڵێت: لە سەرەتاکانی دروستبوونی ئەم گۆشتە زیادەیە لەوانەیە خوران و سووتانەوە دروست ببێت و دواتریش سووربوونەوە هەستکردن بە گڕی و وشکداگەڕانی چاو، دواتر زیاتر دەچێتە سەر گلێنە و بینین تەڵخ دەکا؛ هەربۆیە لە سەرەتا گۆشتەكە تەنکە هیچ کێشەیەکی نییە جگە لە کرێتکردنی چاو، دەکرێ بە قەترە نیشانەکانی کەم بکرێتەوە بەڵام لە کاتی گەورەبوونیدا دەبێت بە نەشتەرگەری لای ببەیت.

ھەواڵی زیاتر