کێشەی هەڵگەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی

گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک بەهۆی گەڕانەوەی پێکهاتەکانی ناو گەدە دەبێت بەپێچەوانەی ئاراستەی ئاسایی ئەویش بەهۆی کێشەیەک لە شوێنی بەیەکگەیشتنی سورێنچک و گەدە.

د.محەمەد کاکەبرا پزیشکی نیشتەجێی دێرینی نەخۆشییەکانی هەناو، هۆكارەكان و دەرهاویشتەکانی و چارەسەر كردنی ئەو نەخۆشییە دەخاتە ڕوو.
د.محەمەد کاکەبرا سەرەتا ئاماژە بە هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە دەكات كە بریتییە لە: (جگەرەکێشان، مەیخواردنەوە، قاوە خواردن، خواردنی چەور، زۆر خۆری، قەڵەوی، فتقی دیواری نێوان گەدەو سورێنچک، جل و بەرگی تەسک، سکپڕی)
د.محەمەد کاکەبرا ڕوونیشی دەكاتەوە كە دەرمان (بەتایبەت دەرمانە ئازار شکێنە نا ستیرۆیدییەکان و هەندێک دەرمانی دژە خەمۆکی و حەبی ئاسن و هەندێک دەرمانی تایبەتی تر) هۆكارن یانیش هەندێک نەشتەرگەری کە بۆ تێکچوونی جوڵەی سورێنچکەوە دەکرێت.

لە بارەی دەرهاویشتەکانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک د.محەمەد کاکەبرا دەڵێت:
*هەوکردنی سورێنچک یان هەندێک جار برینی سورێنچک دروست دەکات لە ئەنجامی زۆری هەوکردنەکە.

  • تەسکبوونەوەی دیواری سورێنچک.
    *گۆڕانی نائاسایی پێکهاتەی شانەیی لە سورێنچک بە شێوازێک بە بگونجێت لەگەڵ ئەو ترشەدا (گۆڕانەکە مەترسیدارە و لەوانەیە پێویست بکات پارچەی لێ وەربگیرێت بۆ پشکنینی شانەزانی).
  • خوێنبەربوونی سورێنچک.
    *کەمخوێنی. نیشانەکانی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک ئەمانەن:
    *دڵەکزە: باوترین نیشانەیەتی، سوتانە ئازارێکە لە پشتی کۆڵەی سنگ ەوە دروست دەبێت بە بە خۆچماندنەوەی کەسەکە بۆ پێشەوە و خواردنەوەی گەرم سووتانەوەکە زیاد دەکات، بە بەکارهێنانی دژە ترشی هەستکردن بە سوتانەوەکە کەم دەکات.
    *بوونی شلەی لیک لەناو دەم بە بڕێکی زۆر.
  • گەڕانەوەی ترشی و هەستکردن بە ترشی لەناو دەمدا.
    *دڵتێکچوون و هەندێک جاریش ڕشانەوە.
  • بوونی کۆکە بەتایبەت لە شەواندا، هەندێک جاریش خیزەی سنگیان لەوانەیە هەبێت لەو کاتەی کە خواردنەکەی ناو گەدە دەگەڕێتەوە هەندێکی بچێت بۆ سییەکان و هەووکردنی سییەکان دروستبکات.

لە بارەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەكە د.محەمەد کاکەبرا گوتی:
بە پشکنین و بینین دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یان پسپۆڕی ووردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر وە هەروەها دەستنیشانکردنی یەکجارەکی بە هەناوبینی (نازوور)ی گەدە دەبێت.

چارەسەریشی بریتییە لە:

  1. گۆڕینی شێوازی ژیان؛
  2. سەرینی تۆزێک بەرزتر بەکار بهێنیت.
  3. کەمکردنەوەی کێش.
  4. ئەگەر لە سەر سیسەم دەخەوێت دەبێت بەشی سەرەوەی سیسەمەکەی کەمێک بەرزتر بێت لە بەشی خوارەوەی تا ئاستی گەدە نزمتر بێت لە ئاستی سورێنچک و خواردن پیایدا نەگەڕێتەوە بۆ سورێنچک.
  5. لە سێ کاتژمێر پێش خەوتنەوە هیچ نەخوات.
  6. خۆ بەدوورگرتن لەو خواردنانەی کە دڵەکزەی بۆ دروست دەکەن و بێتاقەتی دەکەن.
  7. لەبەر نەکردنی جلی تەسک و نەبەستنی قایش بەتوندی یان هەر هۆکارێک کە پەستانی لەسەر گەدە زیاد دەکات.
  8. بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە پزیشکی پسپۆڕ ڕێنمایی دەکەن تایبەت بەم نەخۆشییە.
  9. ئەگەر هۆکاری نەخۆشییەکە تەسکبوونەوەی بەشێکی سورێنچکی بوو ئەوا پێویستە بە بەردەوامی چارەسەری پێویست وەربگرێت لەلایەن پزیشکی پسۆڕەوە.
  10. نەشتەرگەری وەکو کۆتا چارەسەر ئەگەر بە ڕێگاکانی پێشوو هیچی چارەسەر نەبوو.
ھەواڵی زیاتر