پاقلە و نەخۆشینی پاقلە

ئەژین عەبدوڵا – هه‌ولێر

نەخۆشینی پاقلە بریتییە لە شیبوونەوەی خوێن دوای خواردنی پاقلە و هەندێک جۆری تری خواردن لەگەڵ هەندێک جۆری دەرمان بە هۆی نەبوون یاخوود کەمشتی ئەنزیمی (G6PD)لە خڕۆکە سوورەکاندا.

د. ئـاکۆ کەریم جەلال پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان، جەخت دەكاتەوە كە خواردنی پاقلە تەنها بۆ ئەو کەسانە خراپە کە نەخۆشینی پاقلەیان هەیە و ئەم نەخۆشینە زکماکە واتە لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ.
د. ئـاکۆ کەریم ڕوونی دەكاتەوە كە جینی نەخۆشییەکە دەکەوێتە سەر کرۆمۆسۆمی X؛ مناڵی کوڕ تەنها یەک کرۆمۆسۆمی Xی هەیە، کەواتە کوڕ زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت؛ مناڵی کچ دوو کرۆمۆسۆمی ئێکسی هەیە بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشییەکە بێت دەبێت هەردوو کرۆمۆسۆمەکەی هەڵگری نەخۆشییەکە بن بۆیە لە کچدا کەمترە.
پاقلە بڕێکی باشی پرۆتین و ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامینی تێدایە کە بە پێچەوانەوە بۆ گەشە و دروستبوونی خوێن زۆر باشە. هەربۆیە بە گشتی پاقلە خواردنێکی بەسوود و بێوەیە بۆ مرۆڤ بەڵام گـــەر کەسێک نەخۆشینی پاقلەی هەبوو نابێ بە درێژای تەمەنی پاقلە بخوا.

ھەواڵی زیاتر