له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆژوگرتن یه‌کێکه له بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین سودی ته‌ندروستی به‌و که‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت له ومانگه‌دا خورادن و خواردنه‌وه ناخۆن و ده‌رونیان پاک ده‌که‌نه‌وه .
7 سودی نایاب له‌کاتی رۆژوگرتن به ته‌ندروستیمان ده‌گات :
1.خواردنی خورما :
خواردنی خورما له ڕه‌مه‌زان سودێکی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت پاش به‌ڕۆژوبون و بڕێکی زۆر ڕیشاڵه‌کان و ڤیتامینه‌کن و پۆتاسیۆم و مه‌گنیزسۆمی تێدایه و ده‌توانین سودی زۆری لێوه‌ربگرین .
2.کاری مێشکما چالاکده‌کات :
له‌کاتی به‌ڕۆژوبون خانه‌کانی مێشک خۆیان نوێده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ش چالاکی زیاتر به مێشکمان ده‌به‌خشێت و له نه‌خۆشی و شه‌ڵه‌ژاوی به‌هۆی که‌م بونه‌وه‌ی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ به‌دورده‌بین .
3.له خووه خراپه‌کان به‌دورده‌بین :
ئه‌وکه‌سانه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌کێشن به‌هۆی دابڕانیان له‌ڕۆژدا له‌و خووه خراپانه ده‌توانن وازیلێبهێنن خۆیانی لێڕزگاربکه‌ن .
4.ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ له‌جه‌سته که‌مده‌کات :
توێژه‌ره‌وانی زانکۆیه‌کی وڵاتی ئیمارات ده‌ریانخستووه ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ڕۆژوده‌بن ڕێژه‌ی کۆلیستۆڵ له جه‌سته‌یان که‌م ده‌کات و کێشی له‌شیان داده‌به‌زێت و به‌وه‌ش له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و مێشک به‌دورده‌بن .
5.له زۆرخۆری و برسێتی زۆر ڕزگارمان ده‌کات :
نه‌خواردنی خۆراک له‌کاتی به‌ڕۆژوبن واده‌کات شێوازی خۆراک و میتابۆلزمی جه‌سته‌مان ڕێکببێته‌وه و زوترهه‌ست به تێربون ده‌که‌ین و دره‌نگتر برسیمان ده‌بێت .
6.له ژه‌هری ناو جه‌سته ڕزگارمان ده‌بێت :
کاتێک جه‌سته ده‌ست به تواندنه‌وی چه‌روی هه‌ڵگیراو ده‌کات له ژه‌هره‌کان و چه‌ندین نه‌خۆشی به‌دورده‌بین .
7.هه‌ڵمژینی خۆراکی سود به‌خش زیاد ده‌کات :
کاتێک خۆراک ده‌خۆین له پاش به‌ڕۆژوبون جه‌سته ئه‌و جۆرانه هه‌ڵده‌مژێت زۆرترین سودی هه‌یه و به‌وه‌ش ته‌ندروستی گشتی جه‌سته ڕاده‌گرێت .