ڕێكخراوە جیهانییەکەی تەندروستی بایی ٥٠٠ هەزار دۆلارێک هاوكاریی تەندروستیی نارد بۆ هەرێم

شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی هەرێمدا كۆ بوونەوە.

بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی و د. کاوە خەلیل بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لەگەڵ شاندێكی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، کۆنفرانسی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو كە تایبەت كرابوو بە بە ئامادەکاری و پڕۆژە و پلان و بەرنامەی کاری داهاتووی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان.
هاوكات شاندی باڵای WHO لە مەراسمێكی تایبەت لە كۆگای دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكییان پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كرد.
لە ڕێوڕەسمەكەدا وەزیری تەندروستی ڕوونی كردەوە كە هاوكارییەكان پێك هاتوون لە بڕی ٨٥ تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە لە ٣٠ بابەت بە قەبارەی ١٨٥ پالێت بە گوژمەی نزیکەی ٥٠٠هەزار دۆلار پێداویستی، کە ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینی کرد.

ھەواڵی زیاتر