١٥٦ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی چارەسەری سووتاندا بە مانگێک

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ ڕۆژنامەی هەولێر نێردراوە تێدا ڕوون كراوەتەوە كە مانگی شوبات هەزار و 72٤ كەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاون و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسییان كردووە لە شاری سلێمانی و 291 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 87 کەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە. نەخۆشخانەی سووتاون و نەشتەرگەری جوانكاری 147 نەشتەرگەری گەورە و 9 نەشتەرگەری مامناوەند و بچووك ئەنجام دراوە؛ هاوكات 1٦٥ نەخۆش داخڵ كراون و 27 یان لە بەشی سووتان و 138 یان لەبەشی جوانكاری بووە هەروەها 3٦٤ چارەسەری سروشتییش ئەنجام دراوە.

ھەواڵی زیاتر