وەزارەتی تەندروستی ههرێم ڕوونکردنەوهیهكی بڵاوكردۆتهوه لهبارهی ئهو كۆمپانیایهی “دەرمانی ساختە”ی شێرپەنجەی دابینكردووهو دهڵێت، “ئەم دۆسیەیه بەچاودێری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی وەزارەتمان ماوەی نزیکەی ساڵێک بەر لەئێستا ئاشکرا کراو دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی ئەنجامدراوەو دۆسیەکە تەواو ساغ بۆتەوە کە دەرمانێکی ساختەیەو ڕەوانەی دادگا کراوە.”
ئهمرۆ سێشهممه، ههریهكه لهپهرلهمانتاران عەلی حەمە ساڵح و ئهبوبهكر ههڵهدنی له نوسراوێكدا رایانگهیاندوه، “ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیای (دلێر فارما) كە كۆمپانیایەكی خوماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابین دەكات، ئەم كۆمپانیایە، دەرمانی كۆمپانیا جیهانیەكانی ساختەكردوە و هەمو بەڵگەنامەكانی ئەو كۆمپانیانەی ساختەكردوە، یەكێك لەو كۆمپانیایانه (Novartis)ی سویسریە، كە بەنوسراوی فەرمی دەڵێ: هەمو بەڵگەنامەكانی لەلایەن ئەم كۆمپانیایەوە ساختەكراوە”.
لهبهرامبهردا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، “ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕووندەكەینەوە کە ئەم دۆسیەی دەرمانی ساختەیە هەر بە چاوساغی و چاودێری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی(KMCA) وەزارەتمان ماوەی نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرا کرا و دەستبەجێ ڕێکارەکانی یاسایی و دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی کۆمپانیا و لێكۆڵینەوە بەچاودێری دادوەری داواكاری گشتی ئەنجامدراوە و دۆسیەکە تەواو ساغ بوویتەوە کە دەرمانێکی ناڕەسەن و ساختەیە و ڕەوانەی دادگا کراوە.”
دهقی ڕونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی …
لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بابەتی دەرمانێكی ساختە لەلایەن پەرلەمانتارێكی بەڕێز بڵاوكرایەوە کە ڕەوانەی داواکاری گشتی کردووە لەلایەن ئەو بەڕێزەوە.
ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیانی خۆشەویست ڕووندەكەینەوە کە ئەم دۆسیەی دەرمانی ساختەیە هەر بە چاوساغی و چاودێری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی(KMCA) وەزارەتمان ماوەی نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرا کرا و دەستبەجێ ڕێکارەکانی یاسایی و دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی کۆمپانیا و لێكۆڵینەوە بەچاودێری دادوەری داواكاری گشتی ئەنجامدراوە و دۆسیەکە تەواو ساغ بوویتەوە کە دەرمانێکی ناڕەسەن و ساختەیە و ڕەوانەی دادگا کراوە.
بۆیە دووپاتی دەکەینەوە ئەم ڕێکارە نوێ نیە بەڵکو زووتر جێبەجێ کراوە، ئومێدەواربووین ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هەر کەس و لایەنێکی دیکە پێش نووسین و قسەکردنی لە سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی ئاشكراكردنی بكات بەدوای ڕاستی و دروستی ڕێکارەکان بووایە کە ئایا لە وەزارەتی تەندروشتی هیچ ئیجرائاتێک کراوە یان نا نەوەک بێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن بکرێتە بابەتی میدیایی.
هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە کە ئەم كۆمپانیایە و چەند كۆمپانیایەكی دیکە كە كاری ساختەکردنی دەرمانی ئەنجامدابێت ڕێكاری یاسای گیراوەتە بەر و سزای ڕاگرتنی کار و هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیا و ڕەوانەکردنی دادگا كراوە بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دوای پێداچوونەوە و بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی چاکسازیکردن لە جۆر و کوالیتی دەرمان و گەڕان وپشكنین و بەدواداچوونی یەكێك لە ئەركە پیویستیەکانی ڕۆژانەی تیمەکان بووە بێ ئەوەی بکرێتە بابەتی میدیایی و بانگەشەکردنچەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی پزیشکی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەرگیراوە.
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
1 ئازار 2022