پار لە دەڤەری ڕاپەڕیندا ٦٥٨٤ منداڵ لەدایك بوونە

د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تایبەت بە ڕۆژنامەی هەولێر ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئاماری تۆماركراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و نەخۆشخانە ئەهلییەكانی ئەو سنوورە پارساڵ شەش هەزار و 584 منداڵ لەدایك بوونە؛ لەو ژمارەیەش 3هەزار و 297یان كوڕ و 3هەزار و 2897یان كچن.
بە گوێرەی ئامارەكە: لە نەخۆشخانە حكوومی و ئەهلییەکاندا 3هەزار و 13 منداڵ بە سروشی لەدایك بوونە كە هەزار و 506 كوڕ و هەزار و507یان لێ کچن، هەروەها 3هەزار و 571 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایك بوونە كە هەزار و 791 كوڕ و هەزار و 780یان كچن.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین 76 منداڵی كورتەباڵا تۆمار كراوە و 732 منداڵی بەدخۆراكیش هەیە؛ هەر بە گوێرەی ئەو ئامارە 5هەزار و857 منداڵ تەنها شیری دایكیان دەخۆن و 2هەزار و 159 منداڵ شیری قوتو دەخۆن.

ھەواڵی زیاتر