ژمارەی توشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو لە هەڵكشانە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا توشبوون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە هەزارو 500 توشبووی نوێ تۆماركراون و هاوكات حەوت توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 984 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتربوە لەو توشبووانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە هەزارو 567 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 402 توشبووش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ھەواڵی زیاتر