هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ناتوانرێت هه‌نگوین وه‌ك جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كار بهێندرێت

د. یه‌كتیرینا ماركۆڤا، پسپۆری بواری خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگوین ته‌نیا خواردنێكی به‌له‌زه‌ت نییه‌، به‌ڵكو ده‌رمانه‌ بۆ زۆرترین نه‌خۆشی.

ئه‌م پسپۆره‌ راشیگه‌یاند، هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی زۆرگرنگی بۆ له‌شی مرۆڤی تێدایه‌، پێویسته‌ له‌كاتی خواردنی، به‌ گوێره‌ی پێویست و رێگه‌ پێدراو بێت.

ئه‌و پسپۆره‌ ده‌شڵێت: “ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌وه‌ بگه‌ین هه‌نگوین ته‌نیا خواردنێكی به‌تام نییه‌، به‌ڵكو ده‌رمانه‌ و پێكهاته‌ی كاربۆهیدرات و شكری گلوگۆز و فه‌ره‌كتۆزی تێدایه‌، كه‌ به‌ رێژه‌ی %90 پێكهاته‌كانی شه‌كر له‌ ناو له‌شی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.

ئه‌و پسپۆره‌ی بواری خۆراك روونیكرده‌وه‌، مرۆڤ پێویسته‌ رۆژانه‌ چه‌ند گرامێك هه‌نگوین بخوات، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌كتریاكان و هه‌وكردن و ژه‌هراویبوون.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ته‌نیا ئه‌وانه‌ ده‌توانن خۆیان له‌ هه‌نگوین بپارێزن كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ شه‌كریان هه‌یه‌. گوتیشی: “ناتوانین هه‌نگوین وه‌ك جێگره‌وه‌ی شه‌كر به‌كار بهێندرێت”.