خۆراكه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به شه‌كر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندورستی دڵ دورستده‌كه‌ن
زۆربه‌مان به‌هۆی تاموله‌زه‌ته‌كه‌یه‌وه خواردنه شیرنییه‌كان ده‌خۆین، بێ ئه‌وه‌ی بزانین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جه‌سته‌مان وێرانكاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ واز له شه‌كر بێنین چی به‌سه‌ر جه‌سته‌مان دێت و چ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت.
شاره‌زایانی بواری پزیشكی بڵاویانكرده‌وه، وازهێنان له خواردنی شه‌كر بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ كاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندورستیمان ده‌بێت.
رێژه‌ی شه‌كر له خوێن داده‌به‌زێ
خۆراكه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به شیرنییه‌كان وه‌ك شه‌ربه‌ت و كۆلا، زیان به رێژه‌ی شه‌كر له خوێن ده‌گه‌ێنێن و ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره جۆری 2 زیاد ده‌كات.
دابه‌زینی كێشی له‌ش
ئه‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه، یه‌كه‌ی وزه، كالۆریان به‌رزه له كاتێكدا هه‌ستی تێربوون له مرۆڤدا دورست ناكه‌ن، پێچه‌وانه‌ی خۆراكه ریشاڵداره‌كان، به نه‌خواردنی شه‌ربه‌ت و شیرنیه‌كان كێشی مرۆڤ داده‌به‌زێ.
ته‌ندورستی ده‌مو ددان باشتر ده‌بێت
لە هەمان کاتدا، خواردن و خواردنەوە شەکرییەکان بە سوود نین بۆ تەندروستی ددان، خواردنی شەکر لەنزیکەوە پەیوەندی هەیە بەزیادبوونی مەترسی لەناوچوونی ددان، لە هەردوو ته‌مه‌نی منداڵ و پێگەیشتوواندا، چونکە بەکتریای ناو دەم شەکر دەشکێنێت و ترشی زیان به‌خش بەرهەم دەهێنێت سه‌رئه‌نجام زیان بە ددانەکانت ده‌گەیەنێت.
باشبوونی ته‌ندورستی دڵ
خۆراكه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند به شه‌كر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندورستی دڵ دورستده‌كه‌ن، ده‌شبنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری زیانبه‌خش له ناو خوێندا، هه‌موو ئه‌وانه‌ش رێگا خۆشكه‌رن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.