هەرێمی كوردستان، زۆربەی هەرە زۆری نەشتەرگەرییەكانی چاوی لێ دەکرێ

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی ڕابردوو بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی چاوی ڕوویان لە ووڵاتانی دراوسێ دەكرد، بە تایبەت ئێران، ئێستاکە پزیشكانی هەرێم توانیویانە برەو بە ئامێرەكان بدەن و نەشتەرگەرییەكانی چاو لەسەر دەستی پزیشكانی خۆماڵی دەکرێت.

یەكێك لە دیارترین نەخۆشییەكانی چاو، لە هەرێمی كوردستان و جیهان بریتییە لە “ئاوی ڕەش” كە لە هەرێمی كوردستان بە سێ شێوە چارەسەری پێویست بەردەستە.
چاو كە یەكێكە لەئەندامە هەستیار و گرنگەكانی جەستەی مرۆڤ و تووشی چەندین نەخۆشی و بەركەوتنی دەرەكی و ناوەكی دەبێت.
یەكێك لەو حاڵەتانە كاریگەری بەرزبونەوەی پەستانی تۆپی چاوە لەسەر چاو كە مرۆڤ گیرۆدەی چەندین نەخۆشی دەكات.
لەوبارەیەوە د. محەمەد نیزام پزیشكی نەخۆشییەكانی چاو، بۆ خوێنەرانی هەولێر تیشك دەخاتەسەر بەرزبونەوەی پەستانی چاو و كاریگەرییەكانی و ئاماژەدەدات بەچەندین ڕێكار و ڕێنمایی بەسوود بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەكان.
لە نێو كۆمەڵگە وشەیەیەكی باوهەیە بەنەخۆشدەوترێت چاوت ئاوی ڕەشی هەیە ئاوی ڕەش چییە؟
د. محەمەد نیزام: ئاوی ڕەش بەو جۆرەلێك نادرێتەوە كە لە نێو كۆمەڵگە و خەڵك كە ناوی دەبەن، ئەمەش بریتی نییە لەهەبوونی ئاوێك بۆ نمونە ڕەنگی ڕەشبێت لە ناو چاودا، بەڵكو بریتییە لەبەرزبوونەوەی پەستانی ناوتۆپی چاو، كە ئەمەش دەبێتە هۆی لەكار كەوتن و زیانكەوتن بە دەماری سەرەكی چاو.
هۆكاری بنەڕەتی وسەرەكی بریتییە لە شلەی چاو لە ڕێگەی بیلبیلەی چاوەوە ناگەڕێتەوە و بە ناو گۆشەی چاودا تێپەڕنابێت و ناگەڕێتەوە بۆ ناو سوڕی خوێن، بەمەش پەستانەكە بەرز دەبێتەوە.
چەند جۆڕێكی گرنگی هەیە، گرنگترینیان بریتیە لە ئاوی ڕەشی بنەڕەتی، لەم جۆرەیاندا ڕێگاكانی دەرچوونی شلەی چاو ئاسایین، واتە هیچ لەكار كەوتنێكی نییە، بەڵكوو خوودی بەرهەم هێنانی ئاوی شلە لە بەرهەم هێنانی چاودا زیاد دەبێت، ئەمە جۆرێكی بنەڕەتییە كە چەند هۆكارێكی هەیە گرنگترینیان بریتییە لە بۆ ماوەیی، بۆ نمونە ئەگەر لە خێزانێكدا نەخۆشێك هەبێت ئەگەری تووشبوونی كەسێكی تر زیاترە یانیش دایك و باو ئەگەری هەیە بیگوازنەوە بۆ منداڵەكانیان.
جۆرێكی تر كە هەیە بریتییە لە گۆڕانێكی جینی لە چەند پرۆتینێكدا ئەمەش بە مانا باوەكەی پێی دەڵێن ئاوی ڕەش.
جۆرێكی تر كە هەیە بەرزبوونەوەی لە پڕی پەستانی چاوە، و گۆشەكانی چاو دەگیرێت و پەستانەكە بەرزدەبێتەوە.
هەروەها یەكێك لە جۆرە هەرە باوەكان بریتییە لە بەرزبوونەوەی ئاوی سپی تێر، ئەمەش كە پێویستی بە چارەسەر هەیە وكاتێك پشتگوێ دەخرێت و نەشتەرگەری بۆناكرێت، بیلبیلەی چاو دەگرێت، بەمەش ڕێگری لە دەرچوونی شلەكە دەكات و دەبێتە هۆی پەستان و بەرزبوونەوەی چاو، ئەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئازاری تووندی لە ناوكا و سوور بوونەوەی چاو، بەمەش ناچارە سەردانی پزیشكات.
چارەسەر چییە؟
سێ جۆر چارەسەری هەیە كە پزیشك بڕیاری لێدەدات، بە دڵۆپی چاو”قەترەی چاو” . كە بەیەك دڵۆپ دەست پێدەكات وپاشان ئەگەر چارەسەر نەبوو ئەوا دڵۆپەكانی بۆزیاد دەكرێت لە لایەن پزیشكەكەیەوە.
لە ئەگەری دووەم پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری، كەخۆشبەختانە زۆربەی هەرەزۆری نەشتەرگەرییەكانی چاو لە هەرێمی كوردستان بەردەستەو پزیشكانی هەرێم توانای ئەنجامدانی زۆربەی هەرە زۆری نەشتەرگەرییەكانیان هەیە. هەروەها لێزەریش بەردەستە و دەتواندرێت لە ڕێگەی لێزەرەوە چارەسەر بكرێت.
ئامۆژگاریت چییە بۆ خەڵك تا زیاتر وریای چاویان بن؟
د. محەمەد نیزام: جۆری ئاوی رەشی چاو بەهۆی ئەوەی نیشانەی نییە لە لایەن پزیشكەوە بەچەندهەنگاوێك بەدەر دەكەوێت. لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری حاڵەتەكان هیچ نیشانەیەكیان نییە، ئەكادێمیای ئەمریكی تایبەت بە نەخۆشییەكانی چاو رێنمایی خەڵكی دەكات كە گەیشتنە تەمەنی 40 ساڵی پشكنینێكی وردی چاویان بكەن، بە پێوانی فشاری ناوەوەی چاویشەوە. دواتر هەموو 3-5 ساڵێكیش پشكنینەكان دووبارە بكەنەوە.

ھەواڵی زیاتر