شێرپەنجەدار، چۆن خۆی لە سەرما بپارێزێت؟

دکتۆر سەرکەوت خۆشناو پزیشکی ڕاوێژکار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لە بارەی نەخۆشانی شێرپەنجە چۆن لە كاتی بەفر و سەرما خۆیان بپارێزن، ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كەزیاتر وریای خۆیان بن و دەڵێت: نزمبوونەوەی پلەی گەرمای لەش هەندێك جار زۆر مەترسیدارە و کوشندەیە. ئەو حاڵەتە کاتێك ڕوو ئەدات کە خێرایی لەدەستدانی گەرما جەستە زیاتر بێت لە خێرایی بەرهەمهێنانی گەرما.

ئەگەری ڕوودانی ئەو حاڵەتە لەو کەسانەی کیمیاوی وەرئەگەرن زیاترە لە کەسانی دی، چونکە هەندێك لە زیانە لاوەکییەکانی کیمیاوی بریتین لە وشکبوونەوە (جفاف)، کەمخوێنی، وە هەست بە ماندووبوون کردن. ئەوانە هەموویان وات لێ ئەکەن بەرگریت بۆ ساردی کەمتر بێت و ئەگەری ڕوودانی نزم بوونەوەی پلەی گەرمای لەشت زیاتر بێت.
چەند ئامۆژگاریەك بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە کە کیمیاوی وەرئەگرن:
• جلی گەرم بپۆشە
• ملپێچ لە دەمولووتت بئاڵێنە پێش ئەوەی بچیە بەر سەرما بۆ ئەوەی کێشەی هەناسەدانت بۆ دروست نەبێت.
• کڵاو بەکاربهێنە بۆ ئەوەی سەر و گێیەکانت سڕ نەبن.
• دەستەوانە بەکاربێنە، چونکە هەندێك کیمیاوی سەرەپەنجەکان سڕ ئەکەن و زیاتر هەستیاریان ئەکەن بۆ سەرما.
• گۆرەوی و پێڵاوی گەرم لەبەربکە، چونکە هەندێك کیمیاوی (وەك لە خاڵی پێشوو باس کرا) سەرەپەنجەی پێیەکانیش سڕ ئەکەن و وائەکەن زیاتر هەستیار بن بە سەرما.
• کە دەتەوێت بە ڕێگایەك دا بڕۆی، دڵنیابە بەفر و شەختەی لێ نییە.
• ئەگەر ناچار بووی بە ڕێگایەك دا بڕۆی کە شەختە و بەفری لیێە: شاقاوی بچووك بچووك بهاوێ و باسکەکانت لە تەنیشتەخۆت ڕابگرە و دەستەکانت لە ناو بەرکەکانت دامەنێ، بۆ ئەوەی تەوازنت ڕابگریت و بەرنەبیەوە.

ھەواڵی زیاتر