ماكوان عيززهت-هەولێر
بە گوێرەی ئاماری تۆماركراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، پارساڵ سێ هەزار و 630 منداڵ لەدایك بوون هاوكات، 12 هەزار و 791نەخۆشیش خەوێندراون و چارەسەری پێویستیان پێدراوە.
بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین یەکەی لەدایکبوونی بێئازار لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان و لەدایکبون کردەوە.
ئامێری تایبەت بەو یەکەیە بەهاوکاری و لەڕێگەی کونسوڵی وڵاتی چیک دابین کرا و كردنەوەی یەكەیەكی لەو شێوەیە سوودێکی باشی دەبێت بۆ خزمەتکردنی ئافرەتی دووگیان لە سنورەکەدا.
هاوكات بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە راپەڕین پارساڵ بەم شێویە تۆمار كراوە:
- 12 هەزار و 791 نەخۆش داخڵ كراوە.
- 21 هەزار و 841 نەخۆش سەردانی ڕاوێژكاری پزیشكیان كردوە.
لەبارەی لە دایكبوونی منداڵانیش ئامارەکە بەم شێوازەیە: - هەزار و 45 كوڕ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون.
*993 كچ بە شێوەی سروشتی لەدایك بوون.
*812 كوڕ بەنەشتەرگەری لەدایك بوون.
*812 كچ بە نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە:
90 هەزارو 26 پشكنینی جۆراو جۆری خوێن ئەنجامدراوە، هاوكات سێ هەزارو 643 سۆنار كراوە و هەزار و 520 تیشك گیراوە.