سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا دوایین به‌روپێشچوون و ورده‌كارییه‌كانی له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا و پێدانی ڤاكسین و تیمه پزیشكییه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستیی خسته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سێ جۆری ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا كه کاریگەر و رێگەپێدراون، له هه‌رێمی كوردستان بەردەستن.
گوتیشی: ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی رێنمایی تایبەت به هاووڵاتییان دەدرێت.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داتا و ورده‌كارییه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه به‌مشێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو:
یەکەم: رەوشی کۆرۆنا :
لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا
پشکنین PCRی: 3,743,772
تووشبووان: 389,901
چاکبووان: 373,953
نەخۆش تا ئێستا: 8,776
نووستن لە نەخۆشخانە: 46,878
مردن: 7,166
دووەم: پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین:
سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەر و رێگەپێدراو بەردەستە.
ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) بەپێی رێنمایی تایبەت دەدرێت.
6,171,083 هاووڵاتی هەرێم بەگشتی
3,255,980 هاووڵاتی (سەرووی 18ساڵ)
4,366,500 هاووڵاتی (سەرووی 12ساڵ)
180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.
2,820,509 ژەم دابینکراوە.
2,049,565 ژەم بەکارهاتووە.
770,944 ژەمی ماوە بەردەست.
1,170,380ژەمی یەکەم بەکارهاتووە
(36%) سەرووی 18 ساڵی.
(27%) سەرووی 12 ساڵی.
872,660 ژەمی دووەم بەکارهاتووە
(27%) سەرووی 18 ساڵی.
(20%) سەرووی 12 ساڵی.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
17 ی کانوونی دووەم 2022