شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به‌ ده‌نگی تووشبوو ده‌ناسرێته‌وه

توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی نوێ ده‌ریخستووه‌، له‌ رێگه‌ی ده‌نگی مرۆڤه‌وه‌ ده‌زاندرێت ئایا تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن هاتووی یاخوود نا.

نه‌خۆشخانه‌ی كینجز كۆلیدج له‌ له‌نده‌ن، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ناسینه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ئه‌نجامداوه‌، ده‌ركه‌وت جیا له هه‌ر پێنج نیشانه‌كانی كۆڤید19 (بۆ ئۆمیكرۆنیش هه‌روان)، ده‌تواندرێت له‌ رێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌ نه‌خۆش و تووشبووی ئۆمیكرۆن بناسرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی د.ئه‌نجلیك كویتزی له‌باره‌ی ئۆمیكرۆن ئه‌نجامیداوه‌‌،  گۆڕاوی ئۆمیكرۆن به‌ ده‌نگی تووشبوو ده‌ناسرێته‌وه‌،  جیا له‌وه‌ش نیشانه‌كانی بریتین له‌ :

1-سه‌ر ئێشه‌

2-ماندووبوون

3-هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئاوی لووت

4-كۆكین

5-قورگ ئێشان

به‌ گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، ده‌تواندرێت له‌ رێگه‌ی گۆڕانی ده‌نگه‌وه‌، تووشبووی ئۆمیكرۆن بناسرێته‌وه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ 29ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021 رایگه‌یاند، جیهان بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئۆمیكرۆن و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا، له‌به‌رده‌می روودانی تسۆنامییه‌كی گه‌وره‌ دایه‌.