هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئه‌و پیشانه‌ی دووچاری مردنی له‌ناكاوت ده‌كاته‌وه‌

سایتی (بیزنس ئینسایده‌ر) لیستی ژماره‌یه‌ك پیشه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی ئاگادار بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و پیشانه‌ی دووچاری مردنت ده‌كاته‌وه‌ بریتین له‌:

یه‌كه‌م: پۆلیس و به‌رگری شارستانی و فریاكه‌وتن

كارمه‌ندانی ئه‌و پیشه‌یه‌ زۆرترین مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ژیانیان، به‌هۆی به‌هاناوه‌ چوونی خه‌ڵك له‌كاتی رووداوه‌ مرۆیی و سرووشتییه‌كان.

دووه‌م: پزیشكانی سڕكه‌ر

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ناو مادده‌ی كیمیاوی و گازیدا ده‌ژین، زۆربه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ئه‌و بواره‌ تووشی مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

سێیه‌م: فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاری كرێكاران

ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌نێو كاری به‌دواداچوونی كاری كرێكاری و قورس به‌سه‌ر ده‌به‌ن، دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

چواره‌م: پزیشكانی ئافره‌تان و منداڵبوون

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ تا كاتێكی دره‌نگ له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌، ده‌روونیان به‌رده‌وام له‌ شڵه‌ژاندایه‌، ئه‌وان دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

پێنجه‌م: پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری

به‌رده‌وام داوای ئارامبوونه‌وه‌یان لێده‌كرێت و هه‌میشه‌ مێشكیان ماندوو ده‌بێت، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه‌ زۆربه‌یان دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

شه‌شه‌م: فڕۆكه‌وان

به‌هۆی رێكخستنی گه‌شته‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ورده‌كاری ناو فڕۆكه‌ و سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و رووداوه‌كانی سرووشتی كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ رێگا، دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

حه‌وته‌م: پزیشكانی تاقیگه

یه‌كێكه‌ له‌و پیشانه‌ی كه‌ كارمه‌نده‌كانی دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌كان.

هه‌شته‌م: بێژه‌ره‌كان

زۆربه‌یان دووچاری مردنی له‌ناكاو و نادیار ده‌بنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو په‌ستانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ دێته‌ سه‌ر رێگایان.

نۆیه‌م: كارمه‌ندانی پیشه‌ی سه‌ما

له‌ زۆربه‌ی كاته‌كانی نمایش دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.

ده‌یه‌م: پزیشكانی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان

به‌هۆی بینینی دیارده‌ ده‌روونییه‌ خراپه‌كانه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی نه‌خۆشه‌كانییه‌وه‌ دووچاری ده‌بنه‌وه‌، دووچاری مردنی له‌ناكاو ده‌بنه‌وه‌.