بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوا واده بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌كان كه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 ده‌بێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش تا ئه‌وكاته ڤاكسین به‌كارنه‌هێنێت، به‌پێی یاسای ته‌ندروستی گشتی به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه واژۆی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم كراوه تێیدا هاتوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ گشت پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان، پێویسته ڤاكسین وه‌ربگرن تا 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022، به‌پێچه‌وانه‌وه به پێی یاسای ته‌ندروستی گشتی به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌دواداچونی ئه‌و بڕیاره له‌فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی سنوره‌كانیان.