مانگی رابردوو ٥٥٤ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ كراوە
بەپێی ئامارێكی ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٥٥٤ نەشتەرگەریی دڵ و قەستەرە و باڵۆن لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجام دراوە و لەو ژمارەیە ٢٢ نەشتەرگەری دڵ و ٣٣٤ نەشتەگەری قەستەرە و ١٩٨ نەشتەرگەری دانانی باڵۆن بووە.
مانگی ڕابردوودا ٩٠٨ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ كراون لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها ١١ حاڵەتی گیاندەرچوون لەو نەخۆشخانەیە تۆمار كراوە.