د. ئاشتی ئەحمەد بەرزنجی: کەمشتی ڤیتامین دی و بی12 دەبێته هۆی سپیداگەڕانی پێشوەختەی قژ

ڤیتامین و کانزا کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕووتانەوەی قژ (پرچ) و سپیداگەڕانی پێشوەختە.
دکتۆر ئاشتی ئەحمەد سەعید بەرزنجی پسپۆڕی پێست و جوانکاری جەخت دەکاتەوە کە قژڕووتانەوه جۆر و هۆکاری زۆرە.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ڕوونی دەکاتەوە کەم و زیادی ڤیتامین و کانزاکان کار دەکاتە سەر قژ، ئەمەش پشتبەست بەو توێژینەوانەی کە دەریان‌خستووه وەرگرتنی کانزا و ڤیتامینەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە چارەسەرکردنی قژڕووتانەوە و سپیداگەڕانی پێشوەختەی قژ.
د. ئاشتی ئەحمەد بەرزنجی دەڵێت: کەمشتی ڤیتامین دی و بی12 و folate و selenium و ferritin دەبنه هۆی سپیداگەڕانی پێشوەختەی قژ، واته له تەمەنی منداڵی و سەرەتای گەنجی قژ سپی دەبێت، لەم بارەشدا پێویستە پشکنینی خوێن بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە دووچاری سپداگەڕانی پێشوەختەی قژیان دەبنەوە، پاشان پزیشک پشتبەست بەو پشکنینانە چارەسەری بۆ دادەنێت و ڤیتامینی پێویستی پێ دەدات.
لە بارەی جۆری ڤیتامینەکان و کاریگەرییان لەسەر قژ، دکتۆرە ئاشتی بەرزنجی بەم شێوەیە ڕوونی دەکاتەوە:

  • ڤیتامین دی: بۆ قژڕووتانەوەی جۆری دەردەڕێوی و جۆری هۆرمۆنی androgenic و جۆری telegenic باشه.
  • ڤیتامین سی بۆ ئەوانەی کەمخوێنییان هەیە و قژیان دەڕووتێتەوە، لەگەڵ ئاسن بدرێت.
  • کەمشتی Riboflavin دەبێتە هۆی رووتانەوەی قژ.
  • بایۆتیین Biotin نابێت بدرێت بەوانەی قژڕووتانەوەی جۆری هۆرمۆنییان هەیە یان دەردەڕێوی.
  • ڤیتامین ئەی و selenium زیاد لە پێویست دەبێتە هۆی قژڕووتانەوه.
    *ڤیتامین ئی: بۆ ڕووتانەوەی جۆری دەردەڕێوی باشه.
    ئامۆژگاریت چییە بۆ خەڵک بۆ ئەوەی خۆراکی رەسەن و ڤیتامین بخۆن و لە ڕێگەی خۆراکەوە ڤیتامینی پێویستیان پێ بگات؟
    دکتۆرە ئاشتی بەرزنجی بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: بەشێک لەو خواردنانەی کە ڤیتامین و کانزا پێویستەکانیان تێدایه بۆ قژ دەتواندرێت سوودیان لێ وەربگیرێت وەک ماسی، گۆشت، هێلکە، نیسک، نۆک، گوێز، فستەق، سپێناخ، سڵق، بیبەری سەوز؛ لە میوەکانیشدا قۆخ و پرتەقاڵ.
ھەواڵی زیاتر