فەرهەنگی (میریام وبستر) كە فەرهەنگێكی بەناوبانگی ئەمریكییە وشەی (ڤاكسین)ی بە وشەی ساڵ دیار كردووە
فەرهەنگەكەی پێی وایە هەرچەندە ڤاكسین وشەیەكی بچووكە، بەڵام مانایەكی گەورەو پەیامێكی گرنگی هەیە
ئەو ماڵپەرەش ئەوەیشی خستۆتەڕوو كە وشەی ڤاكسین لە نێوەندە پزیكشیكییە جیهانییەكاندا زۆرترین باسی لەسەر كراوە و لە زۆربەی شوێنەكان بە رەمزی گەڕانەوەی ژیان ناوی دەبەن وە بابەتی سەرەكی بووە لە نێوان گفتۆگۆی كەسەكان.
ئەو ماڵپەری ئاماژەی بەوەش كردووە بە هۆی ئەوەی وشەی ڤاكسین زۆرترین گەڕانی لە سەر كراوە، بۆیە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ فەرهەنگەكەیان زانیاری زیاتر و پێناسەی ڕوونتری لەبارەیەوە بڵاوكردەوە